کۆنسووڵی گشتیی کۆریا بۆ تیمی رووداو: بەسەر ئاڵنگارییەکاندا سەردەکەون

28-05-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سنچۆل لیم، کۆنسووڵی گشتیی کۆریا لە هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی 12ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازێت.
 
کۆنسووڵی گشتیی کۆریا لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە: "بیستم کە کۆتایی مانگی ئایار 12ـەم ساڵیادی دامەزراندنی رووداوە. سەرەتا زۆر پیرۆزبایی ئەمە دەکەم. من دڵخۆشم بە ئاستی کارکردنی تۆڕی میدیایی رووداو."
 
سنچۆل لیم، تەمەنی 12 ساڵەی رووداوی بە قۆناخێکی نوێ و گرنگ وەسف کرد و گوتی: "وەک زۆر باشیش دەزانن، 12 ساڵ تەمەنی دەرچوونە لە قوتابخانەی سەرەتایی. دوای 12 ساڵ، دەچینە قوتابخانەی ناوەندی. قوتابخانەی ناوەندی، وەک زۆر باشیش دەزانن، جۆرێکە لە قۆناخی هەرزەکاری."
 
سنچۆل لیم لە پەیامەکەیدا، "هەرزەکاری واتای ئەوەیە شتێکت زۆر بە قووڵی خۆشدەوێت، بەڵام لە رووی جەستەییەوە گۆڕانکاریت بەسەردا دێت، لە رووی سۆزدارییەوە لە دۆخێکی پشێویدایت."
 
کۆنسووڵی گشتیی کۆریا پێشبینی دەکات کە رووداو "بەهۆی ئەم کارە گەورە و ئاستە بەرزەوە، رەنگە بکەوێتە هەندێک قەیرانەوە یان لە هەندێک دۆخی شانازی و رێزلێناندا خۆی ببینێتەوە."
 
لە کۆتاییدا، سنچۆل لیم هیوای خواستووە رووداو بتوانێت، "بەسەر هەموو ئەمانەدا [ئاڵنگارییەکان] زاڵ بێت بۆ ئەوەی ببێتە دەزگەیەکی میدیایی پێگەیشتوو." هەروەها دووپاتیکردەوە: "کەواتە من هیوادارم و چاوەڕوانیشم و بە دڵنیاییەوە ئێوە دەتوانن لەم بوارانەدا سەرکەوتووبن".
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە بەرنامەی ئەمشەوی لەگەڵ رەنج لە 30 خولەک 800 ملیۆن دینار کۆکرایەوە.

خێرخوازان لەڕێی رووداوەوە 6,687,870,000 دیناریان بەخشییە زیانبەرکەوتووانی لافاو

بۆ دووەم شەو لەسەر یەک رەنج سەنگاوی، پێشکەشکاری رووداو بەردەوام بوو لە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە باشووری کوردستان، ئەمشەویش چوار سەرمایەدار کۆی گشتی 800 ملیۆن دیناریان بەخشی.