باڵیۆزی فینلاند: رووداو فرەچەشنیی زیاتری بە ئاسۆی میدیایی عێراق بەخشیوە

28-05-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
ئانو سارێلا، باڵیۆزی فینلاند لە عێراق
ئانو سارێلا، باڵیۆزی فینلاند لە عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

باڵیۆزی فینلاند لە عێراق لە 12ـەمین ساڵیادی پەخشی رووداودا، رایگەیاند، رووداو دامەزراوەیەکی "بناخە تۆکمە و خەڵاتبەرە و فرەچەشنیی زیاتری بە ئاسۆی میدیایی عێراق بەخشیوە."
 
ئانو سارێلا، باڵیۆزی فینلاند لە عێراق لەبارەی کاری رۆژنامەڤانی لە عێراق رایگەیاند، عێراق لە پلەبەندیی جیهانیی ئازادییدا "پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە"، بەڵام هێشتا بواری زیاتر هەیە بۆ باشترکردن، بەتایبەتی لە بواری پاراستنی رۆژنامەنووساندا، ئاماژەی بەوەشکرد کە "هەندێک رۆژنامەنووس لە هەرێمی کوردستانیش زیندانیکراون."
 
عێراق لە پلەبەندی ئازادیی رادەربڕین "پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە" و باڵیۆزی فینلاند لە عێراق دەڵێت: "لە پلەبەندیی ئەم ساڵی ئازادییدا، کە پلەبەندییەکی جیهانییە، عێراق لە ریزی 155ـەم بوو لە نێو 180 وڵاتدا. واتە بەراورد بە ساڵی پێشتر، باشتر بووە کە لە پلەی 169یەمدا بوو."
 
لەگەڵ ئەوەی ئەم پێشکەوتنەی بە "ئەرێنی" وەسفکرد، باڵیۆزی فینلاند هۆشداریشیدا کە پێویستە کاری زیاتر بکرێت و گوتیشی: "بەڵام وێڕای ئەم بەرەوپێشچوونە، دەکرێت هێشتا باشتر بێت، بە تایبەتی لە بواری پاراستنی رۆژنامەڤاناندا. هەندێ رۆژنامەڤان لەم کاتەدا لە زیندانن، کە لە کوردستانیش هەن."
 
تۆڕی میدیایی رووداو، دامەزراوەیەكی میدیایی سەربەخۆیە. بەرهەمەكانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو بڵاودەكاتەوە. پیرۆزباییەکەی باڵیۆزی فینلاند لە یادی 12 ساڵەی پەخشی تۆڕەکەدایە.
 
سەبارەت بە رۆڵی میدیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ئانو سارێلا رایگەیاند: "هەموو میدیایەک گرنگە. رووداویش دامەزراوەیەکی بناخە تۆکمە و خەڵاتبەرە، بە بڕوای من فرەچەشنیی زیاتری بە ئاسۆی میدیایی عێراق بەخشیوە. کاریگەرییەکە باشە."
 
باڵیۆزی فینلاند تیشکی خستە سەر گرنگیی ئازادیی راگەیاندن بۆ وڵاتەکەی و مێژووە دێرینەکەیان لەم بوارەدا. گوتی: "بۆ فینلاند، ئازادیی راگەیاندن بەهایەکی زۆر بنچینەییە. لە راستیدا یەکەمین یاسای تایبەت بە ئازادیی راگەیاندن لە ساڵی 1766 جێبەجێکراوە، واتە زیاتر لە 250 ساڵ لەمەوبەر لە سوێد، کە ئەو کات فینلاند بەشێک بوو لە سوێد."
 
ئەو دیپلۆماتکارە فینلەندییە جەختیشی کردەوە: "ئێمە نەریتێکی زۆر دێرینی ئازادیی راگەیاندمان هەیە و یەكێکین لەو وڵاتانەی راگەیاندنێکی زۆر ئازادی هەیە، کە ئەوە بۆ دیموکراسییەکی چالاک، زۆر گرنگە."
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی: چاودێری ئەو پارەیە دەکەین کە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو کۆدەکرێتەوە

سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو پارەیەی لە هەڵمەتی رووداو بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کۆکراوەتەوە، دەچێتە سەر هەژمارێکی بانکیی حکومی و وەک داهاتی گشتی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و بە شەفافی بەڕێوەدەبرێت.