لە سلێمانی باندێک بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤ دەستگیر دەکرێن

28-05-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
ڤیدیۆی دانپێدانانی تۆمەتبارەکان و گوتەی قوربانییەکان بڵاودەکرێنەوە
ڤیدیۆی دانپێدانانی تۆمەتبارەکان و گوتەی قوربانییەکان بڵاودەکرێنەوە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، باندێکیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤ دەستگیرکردووە کە "خەڵکیان فریوداوە بە فرۆشتنی گورچیلە."
 
رۆژی چوارشەممە، دەزگای ئاسایشی هەرێم راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە رایگەیاند، لە شاری سلێمانی باندێکی چوار کەسییان دەستگیرکردووە کە بە تۆمەتی فریودانی هاووڵاتیان و "بازرگانیکردن بە گورچیلەوە، بڕی 32 ملیۆن دیناریان لە پێنج خێزان وەرگرتووە."
 
بە گوێرەی راگەیێندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێم "بەڕێوەبەرایەتیی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، باندێکیان دەستگیرکرد کە خەڵکیان فریوداوە بە فرۆشتنی گورچیلە."
 
ئۆپەراسیۆنەکەی ئاسایش دوای ئەوە هات کە چەند هاووڵاتییەک سکاڵایان تۆمارکردبوو. لە راگەیێندراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، "لەسەر سکاڵای هاووڵاتییان و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بەڕێوەبەرایەتیی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەدواداچوونی وردی ئەنجامدا."
 
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، "لە رۆژانی 7 و 8ـی ئایاری 2025، توانرا لە شاری سلێمانی باندێکی چوار کەسی دەستگیربکرێن کە بڕی 32 ملیۆن دیناریان لە پێنج خێزان وەرگرتووە و فریویان داون بەوەی گورچیلە لەبەرامبەر بڕێک پارەدا دەفرۆشن."
 
لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "لە ئێستادا تۆمەتباران بەپێی ماددەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی: چاودێری ئەو پارەیە دەکەین کە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو کۆدەکرێتەوە

سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو پارەیەی لە هەڵمەتی رووداو بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کۆکراوەتەوە، دەچێتە سەر هەژمارێکی بانکیی حکومی و وەک داهاتی گشتی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و بە شەفافی بەڕێوەدەبرێت.