کۆنسووڵی گشتیی ئیتاڵیا: رووداو رۆڵێکی گرنگی لە ئاگادارکردنەوەی خەڵکدا هەیە

28-05-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
تۆماسۆ سانسۆنی، کۆنسووڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان
تۆماسۆ سانسۆنی، کۆنسووڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

تۆماسۆ سانسۆنی، کۆنسووڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان، ستایشی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات و رایدەگەیێنێت، "رۆڵێکی گرنگی لە ئاگادارکردنەوەی خەڵکدا لەبارەی رووداوەکانی ناوچەکە و جیهان گێڕاوە."
 
سانسۆنی، کە ماوەی پێنج مانگە وەک کۆنسووڵی گشتیی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان دەستبەکاربووە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ رووداو گوتی: "ماوەی پێنج مانگە لێرەم، ئەمەش ئەوە دەگەیێنێت کە تێڕوانینێکی گشتیم لەسەر ئەوە هەیە کە لە وڵاتەکەدا روودەدات. تێڕوانینێکی رووکەشی، نەک زۆر قووڵ، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ماوە کورتەی کە لێرە بووم."
 
رۆژی 29-05-2013، بە پەخشی تەلەڤیزیۆن، رادیۆ و دیجیتاڵ میدیای تۆڕی میدیایی رووداو دەستیپێکرد. 
 
پەیامەکەی کۆنسووڵی گشتیی ئیتاڵیا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندی تۆڕی میدیایی رووداوە. کە رۆژی پێنجشەممە، 29-05-2025، 12 ساڵ بەسەر دامەزراندنی دا تێدەپەڕێت.
 
کۆنسووڵی گشتیی ئیتاڵیا جەختی لەوە کردەوە، رووداو "سەرچاوەیەکی گرنگە" بۆ ئاگاداربوون لە پێشهاتەکان و گوتی: "بێگومان، رووداو رۆڵێکی زۆر گرنگی لە ئاگادارکردنەوەی خەڵک دەربارەی ئەوەی لە ناوچەکە، دەوروبەری ناوچەکە و جیهاندا روودەدات گێڕاوە. بۆیە خۆم جاروبار بۆ ئاگاداربوون لە هەواڵەکان، سەیری رووداو دەکەم، بێگومان بیرۆکەی من ئەرێنییە."
 
سانسۆنی هیوای خواست کە رووداو بەردەوام بێت لە پێشکەوتن و فراوانکردنی رووماڵەکانی و گوتی: "هیوادارم بتوانن بەردەوام بن لە چالاکییەکانتان و بتوانن باشتری بکەن و رۆژ دوای رۆژ زیاتر توانای رووماڵکردنی ئەوەتان هەبێت کە لە ناوچەکە و جیهاندا روودەدات."
 
تۆماسۆ سانسۆنی ئاماژەی بە گرنگی کاری میدیایی لە جیهانی ئەمڕۆدا و گوتی: "ئێوە دەزانن لە جیهانی ئەمڕۆدا، زۆر شتمان هەیە باسی بکەین، لەگەڵ بوونی چەندین رووداوی جۆراوجۆر، بۆیە ئێوە کارێکی زۆر گرنگتان ئەنجامداوە و هیوای باشترینتان بۆ دەخوازم لە داهاتووی نزیکدا."
 
لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، کۆنسووڵی گشتیی ئیتاڵیا گوتی، "لە چەندین بواردا، بەتایبەتی لە بواری کولتووری، لە هاوبەشیی هاریکاری و لە هاریکاریی سەربازیدا. هەروەک دەزانن، هێزێکی سەربازیمان هەیە کە کارێکی لە راهێنانکردن بە هێزە سەربازییە ناوخۆییەکان نایاب دەکات، بەڵام نەک تەنیا ئەوە، بەڵکو پەیوەندیش لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی دەبەستێت و دروستدەکات، ئەمەش وایکردووە هێزە سەربازییەکەمان زۆر جێگەی رێز و پێزانینی خەڵکی ناوچەکە و دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی بێت".
 
کۆنسووڵی ئیتاڵیا دەڵێت، "ئێمە هەوڵدەدەین بۆ وەبەرهێنان یان پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، هانی کۆمپانیا ئیتاڵییەکان بدەین. ئێمە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆڕبەندێکی بازرگانیمان لە مانگی شوباتدا لە رۆما رێکخست، لەوانەیە ئاگاداری ئەوە بن. ئەوەش دەستپێکی رێڕەوێکی درێژ بوو کە هیوادارین لە رووی هێنانی زیاتری کۆمپانیا ئیتاڵییەکان بۆ ئێرە، بۆ هەرێمی کوردستان ئەنجاممان بۆ بهێنێت".
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.