کۆنسووڵی ئەرمینیا: رووداو میدیایەکی کوالێتیی بەرزە و رۆڵی گرنگی لە گەشەپێدانی ناوچەکە هەیە

28-05-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
رافایل مۆڤسێسیان، کۆنسووڵی ئەرمینیا لە هەولێر.
رافایل مۆڤسێسیان، کۆنسووڵی ئەرمینیا لە هەولێر.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کۆنسووڵی گشتیی ئەرمینیا لە هەولێر، ستایشی تۆڕی میدیایی رووداوی کرد و بە میدیایەکی "کوالێتیی بەرز"ـی ناوبرد کە "رۆڵێکی زۆر گرنگ لە گەشەپێدانی ناوچەکە دەگێڕێت." هاوکات، پیرۆزبایی 12ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی رووداوی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
 
رۆژی پێنجشەممە، 29-05-2025، 12ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی تۆڕی میدیایی رووداوە،
 
رافایل مۆڤسێسیان، کۆنسووڵی ئەرمینیا لە پەیامێکدا بۆ رووداو رایگەیاند: "پێش هەموو شتێک دەمەوێت بڵێم، من رووداو وەک میدیایەکی کوالێتیی بەرز هەڵدەسەنگێنم، پێموایە میدیایەکی لەمجۆرە رۆڵێکی زۆر گرنگ لە گەشەپێدانی ناوچەکە دەگێڕێت."
 
مۆڤسێسیان ئاماژەی بە هاوکاریی نێوان رووداو و کۆنسووڵخانەی گشتیی ئەرمینیا لە هەولێر کرد و گوتی: "ئاگاداری ئەو هاوکارییەین کە لەنێوان رووداو و کۆنسووڵخانەی گشتیی ئەرمینیا لە هەولێر هەیە. هەموو کۆنسووڵەکانی پێشوو لەگەڵ رووداو پەیوەندییان هەبووە."
 
وەک نموونەیەک لە هاوکارییەکان، کۆنسووڵی ئەرمینیا باسی بەڵگەفیلمی "مستەفا پاشا یامولکی" کرد و رایگەیاند: "ئەو بەڵگەفیلمە، کە باسی ژیانی ئەفسەرێکی کورد دەکات لە سەردەمی عوسمانییەکان لە 1919 و 1920 کە خەباتی بۆ دادپەروەری دەکرد، لەلایەن رووداوەوە و بە هاوئاهەنگییەکی نزیکی کۆنسووڵخانە بەرهەمهێنرا."
 
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، رافایل مۆڤسێسیان هیوای خواست "هاوئاهەنگی و هاوکاریی زیاتر لەگەڵ رووداودا بکەن" و گوتیشی: "دەمەوێت ئەو دەرفەتە بقۆزمەوە و بەبۆنەی 12ـەم ساڵیادەوە، پیرۆزبایی لە رووداو بکەم. هیوای باشترین بەختتان بۆ دەخوازم."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی گشتیی کەلار

کارەبای گەرمیان: پێدانی کارەبا بۆ 15 کاژێر کەمبووەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی هاتنی شەپۆلی سەرما و زیادبوونی خواست، پێدانی کارەبای نیشتمانی بۆ 15 کاژێر کەمبووەتەوە. دەشڵێت، بەهۆی "نەبوونی نەختینە"ـەوە کارکردن لە ژمارەیەک پڕۆژەی سنوورەکە وەستاوە.