لە سلێمانی و دەوروبەری سەدان دۆنم خەلە و دارستان سووتان

28-05-2025
مالیک محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە 24 کاژێری رابردوودا، لە چەند ناوچەیەکی سەر بە پارێزگای سلێمانی نزیکەی 1000 دۆنم لە خەلە، پووش و پاوان و دارستان سووتان.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، هۆگر محەممەد، ئەفسەر لە بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێن بە رووداوی گوت، "کاژێر 10:30ـی شەوی رابردوو، ئاگرێکی گەورە لە سنووری گوندی کانی سپیکەی ناحیەی ناڵپارێز کەوتەوە، کە بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، 500 بۆ 700 دۆنم خەلە سووتا و زیانیشی بە شەش باخی هاونیشتمانیانی گوندی سپیکە گەیاند."
 
هێمن ئیبراهیم، قائیمقامی قەزای پێنجوێن بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئاگرەکە نزیکەی 2000 هەزار داری دارستانێکی دەستکردی سووتاندووە، کە سەرجەمیان سنەوبەر بوون."
 
هۆگر محەممەد گوتی، "تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە شەوی رابردووەوە لە هەوڵدا بوون بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە و دوای هەوڵێکی زۆر، نزیکی کاژێر 05:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ توانیمان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەین."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، لە 24 کاژێری رابردوودا و لە سنووری (دۆڵی دووکانیان) نزیک (کانی گەورە) لە ناحیەی عەربەت، ئاگرێک کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی 100 دۆنم پوش و پاوان سووتاوە و نزیکەی هەزار داری سروشتیش لەجۆری داربەڕوو زیانیان بەرکەوتووە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەشڵێت، لە رووداوى دووەمدا لە سنووری سیتەك لە (وەڵانە) ئاگرێک کەوتووتەوە، هەرزوو لەلایەن پۆلیسی دارستانی سیتەک و تیمەکانی بەرگری شارستانی سلێمانی و عەربەت و خەڵکی ناوچەکەوە کۆنتڕۆڵ کراوە، بەڵام ئەوەش بێ زیان نەبوو و 200 دۆنم زەوی لە پووش و پاوان و داری سرووشتی سووتان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.