هەرێم کەمال ئاغا: تاوەکو کێشەی نەوت چارەسەر نەکرێت، بەغدا مووچە نانێرێت

28-06-2025
ئەحمەد حەمید
ئەحمەد حەمید
هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی لە پەرلەمانی عێراق.
هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی لە پەرلەمانی عێراق.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، شاندێکی باڵا لە عێراقەوە هاتووەتە هەرێمی کوردستان و فوئاد حوسێن سەرۆکایەتی دەکات. گوتیشی، عێراق دەڵێت ئەگەر کێشەی نەوت چارەسەر نەکرێت، ناتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابین بکات.
 
هەرێم کەمال ئاغا، لە بووڵتەنی کاژێر 12:00ـی تۆڕی میدیایی رووداودا کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکێشی دەکات رایگەیاند، حکومەتی فیدراڵ بە هەرێمی کوردستانی راگەیاندووە: "تاوەکو کێشەی نەوت چارەسەر نەکرێت، ناتوانین مووچە و شایستە داراییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بنێرین."
 
سەبارەت بە شاندەکەی بەغدا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی جەختی کردەوە کە "شاندێکی باڵایە و دەسەڵاتی تەواوی پێدراوە" و هیوای خواست لە نزیکترین کاتدا بگەنە رێککەوتنێکی کاتی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، تاوەکو بیانوو لە دەستی حکومەتی فیدراڵدا نەمێنێت.
 
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ئاماژەی بە هەوڵەکانی رابردووی پەرلەمانتارانی کورد کرد و گوتی: "هەموو فراکسیۆنە کوردستانییەکان کارێکی جیدییان کرد بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و نرخی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە 6 دۆلارەوە بۆ 16 دۆلار بەرزکرایەوە، بۆ ئەوەی هیچ بیانوویەک بۆ کۆمپانیاکانی نەوت نەمێنێتەوە. هەموومان چەپڵەمان لێدا و پێمان وابوو کێشەی مووچە بۆ ساڵی 2025 چارەسەر دەبێت". بەڵام هەرێم کەمال ئاغا جەختی لەوە کردەوە کە رێککەوتنەکە لە جێبەجێکردندا سەرکەوتوو نەبوو و گوتی: "حکومەتی هەرێم کاتێک رێککەوتنی کرد، دەبوو لەگەڵ کۆمپانیاکان قسەی بکردایە کە ئایا رازی دەبن یان نا، بۆ ئەوەی تووشی ئەم کێشانەی ئێستا نەبین."
 
بە گوتەی هەرێم کەمال ئاغا، چەند کێشەیەک بوونەتە هۆی جێبەجێنەکردنی رێککەوتنەکە، یەکێک لەوانە کۆمپانیاکانی نەوتن داوای شایستە دارایی و قەرزە کەڵەکەبووەکانیان دەکەن. گوتیشی: "چارەسەری یەکجاریی کێشەی نەوت بەستراوەتەوە بە دەرکردنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵییەوە، کە هێشتا کاری لەسەر دەکرێت و رەنگە لەم خولەی پەرلەماندا تێنەپەڕێندرێت."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.