رووداو دیجیتاڵ
وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، ئەمشەو پێنجشەممە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی رادەگەیێندرێت.
د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 08:00ـی ئەمشەو [پێنجشەممە 28-7-2022] ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی رادەگەیێندرێت.
رۆژی 27ـی حوزەیرانی 2022، تاقیکردنەوەی قوتابیانی 12ـی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و رۆژی 25-7-2022 کۆتاییهات. قوتابییانی سریانی و تورکمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە دوایین تاقیکردنەوەیان ئەنجام دا [زمانی تورکی و سریانی پەروەردەی مەسیحی و تورکمانی].
لە سنووری پارێزگای هەولێر 42 هەزار و 112 قوتابی، لە دهۆک 29 هەزار و 845 قوتابی، لە سلێمانی 28 هەزار و 728 قوتابی و لە سنووری پارێزگای هەڵەبجەش هەزار و 729 قوتابی مافی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵی پۆلی 12 هەبووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ