رووداو دیجیتاڵ
لە سلێمانی ئاگر لە پوشوپەڵاشی بەرزاییەکانی شێرکوژ نزیک پارکی هەواری شار کەوتووەتەوە. گوتەبێژی بەرگریی شارستانی دەڵێت، تیمەکانیان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.
ئەمڕۆ هەینی 28ـی تەممووزی 2023 رائید ئارام عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمشەو لە رووداوەکە ئاگادار کراینەوە کە نزیکی پارکی هەواری شارە؛ تیمەکانمان گەیشتوونەتە شوێنی ئاگر کەوتنەوەکە."
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرەکە و زیانەکانی نازانن و سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین.
ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرمادا ئاگرکەوتنەوە لە هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت. بەگوێرەی ئاماری پۆلیسی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو 7546 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هەرێمی کوردستان هەبوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ