قاسم ئەعرەجی بۆ رووداو: لیژنەیەک بەڵگە و راستییەکان لەبارەی هێرشە درۆنییەکان کۆدەکەنەوە

28-07-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەبارەی سەردانەکەی بۆ هەولێر و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لیژنەیەکی ئەمنیی هاوبەش راسپاردەکانیان ئامادە دەکەن و پێشکێشی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقی دەکەن.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 28ی تەممووزی 2025، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لیژنە هاوبەشەکە کارەکانی تەواو نەکردووە، دوای تەواوبوونی کارەکان، سەرجەم ئەندامانی لیژنە هاوبەشەکە راسپاردەکانیان پێشکێشی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دەکەن."
 
قاسم ئەعرەجی گوتی: "لێژنە تەکنیکییە هاوبەشەکان لە کارەکانیان بەردەوامن، بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم بەڵگە و راستییەکان لەبارەی هێرشەکانەوە."
 
کۆبووەنەوەکەی قاسم ئەعرەجی و شاندی یاوەری، لەگەڵ رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بوو لە هەولێر؛ بەگوێرەی نووسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، سەردان و کۆبوونەوەکان بە رێنمایی محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بووە.
 
بەگوتەی ئەعرەجی، لە کۆبوونەوەکەدا، بە "وردی" ئەرکەکانی لیژنەکە خراوەتەڕوو، "لەگەڵ شیکردنەوەی سروشتی هێرشەکان و ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە لەبارەیانەوە بەردەستن."
 
قاسم ئەعرەجی، لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە، "ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەشێکی دانەبڕاوە لە ئاسایشی عێراق، دەزگا پەیوەندیدارەکان کار لەسەر شیکردنەوەی زانیارییەکانی پەیوەست بە هێرشەکان دەکەن". ئاماژەی بەوەش کرد، "هاوئاهەنگی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە بەردەوام دەبێت."
 
لەم مانگەدا زیاتر لە 20 هێرشی درۆنی کراونەتە سەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان، کە بەشێکیان کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکیان کردە ئامانج. هەر ئەمڕۆ دوو هێرشی درۆنی پێش گەیشتنی شاندەکە کرانە سەر سنووری پارێزگای هەولێر و بەگوێرەی دژە تیرۆری کوردستان، "هێرشەکان زیانی گیانییان نەبووە."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.