رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، جێگەی نيگه‌رانيیە دوای 11 ساڵ لە جينۆسايدى ئێزدييەکان، هێشتا نزيكه‌ى نيوه‌ى ئه‌و پێكهاته ره‌سه‌ن و سه‌ره‌كييه‌ى كۆمه‌ڵگه له ئاواره‌يى و كه‌مپه‌كاندا ژيان و گوزه‌رانێكى دژوار به‌ڕێده‌كه‌ن. دەشڵێت، "ناكرێت بۆ هه‌ميشه ش‌نگال گۆڕه‌پانى ناكۆكيى گرووپه چه‌كداره‌كان و يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌جێندا هه‌رێمييه‌كان بێت".
لە هەولێر یادی 11 ساڵەی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی لەلایەن رێکخراوی یەزدا کرایەوە. کۆنسووڵی ئەمریکا و ژمارەیەک دیپلۆمات و بەرپرسان ئامادەی بوون. دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، گوتاری نێچیرڤان بارزانیی خوێندەوە.
لە گوتارەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی جەختی لە هەوڵەکانی رزگارکردنی رفێندراوانی کوردانی ئێزدیی کردەوە و بە کەسوکارەکانیانی گوت، "كۆڵناده‌ين هه‌تا هه‌واڵێكى كۆتايى له چاره‌نووسى ئازيزانتان به‌ده‌ست نه‌هێنين".
لە بەشێکی گوتارەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "به پله‌ى يه‌كه‌م به‌رپرسياريه‌تيى حكومه‌تى عێراقه چيتر رێگه نه‌دات ش‌نگال و ناوچه ئێزدييه‌كان، گۆڕه‌پانى ته‌راتێنى گرووپه چه‌كداره‌كان و ميليشياكان بن. ده‌بێ ئارامى و ئاسايش و خزمه‌تگوزارى بۆ ش‌نگال و ناوچه‌كانى تريان بگه‌ڕێنێته‌وه، تا دڵنيايى بداته ئێزدييان كه ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه و شوێنه‌كانيان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه".
دەقی گوتارەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز
رۆژتان باش،
هه‌مووتان به خێر بێن بۆ ئه‌م ڕێوڕه‌سمه.
چه‌ند ڕۆژى كه‌مى داهاتوو يادى به‌ئازارى 11 ساڵه‌ى جينۆسايدى ئێزدييان ده‌كه‌ينه‌وه. هه‌موو ساڵێک هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه، وه‌ک چه‌ندين يادى تاڵى ديكه، به خه‌مێكى قووڵه‌وه ئه‌م ياده ده‌كاته‌وه و به‌ڕێز و وه‌فادارييه‌وه، هه‌موو قوربانييانى ئه‌و تاوانكارييه‌ى سه‌ده به‌بير ده‌هێنێته‌وه. تاوانكارى و كۆمه‌ڵكوژييه‌كى كه‌موێنه‌ى مێژوو كه رێكخراوى تيرۆرستیى داعش، له ش‌نگال و ناوچه ئێزدييه‌كان ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكى سڤيل و بێگوناهى ئێزديمان، ئه‌نجامى دا.
ستايشى ئه‌م چالاكييه ده‌كه‌ين كه له‌لايه‌ن رێكخراوى يه‌زداوه به پشتگيريى رێكخراوى جێرمه‌ن كووپه‌ره‌يشن، بۆ زيندووڕاگرتنى ئه‌م ياده، ساز كراوه. مايه‌ى پێزانين و ده‌ستخۆشييه كه كچان و كوڕانى رفێنراوى ئێزديى رزگاربووى ده‌ستى داعش، خۆيان رۆڵى سه‌ره‌كييان له ئاماده‌كردن و سازدان و به‌ڕێوه‌بردنى چالاكييەکە‌دا هه‌يه. ئه‌وه نيشانه‌ى به‌هێزى و كۆڵنه‌دان و ئيراده‌ى پته‌ويانه بۆ هه‌ستانه‌وه و به‌رده‌وامبوون.
پيرۆزبايى له‌وانه‌ش ده‌كه‌م كه سه‌ركه‌وتووانه به‌رنامه‌ى مه‌شقكاريى (مافه‌كانت بزانه)يان ته‌واو كرد، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌ك له مافه‌كان و سه‌رنج و تێبينى و پێشنيار و داواكانى رزگاربووان لەباره‌ى (ياساى رزگاربووانى ئێزدى) له عێراق ده‌كه‌م.
ئه‌ركى ئيمه‌يه كه ئيمڕۆ لێره بين. لێره‌ين، بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌يى و پابه‌نديمان به پێشكه‌شكردنى ته‌واوى پشتيوانى و هه‌موو پشتگيرييه‌ك بۆ هاووڵاتييانى ئێزديمان دووپات بكه‌ينه‌وه. پێيان بڵێين: ئێوه ته‌نيا نين، وه‌ك هه‌ميشه له‌گه‌ڵتانين و بۆ هه‌ميشه له‌گه‌ڵتاندا ده‌بين.
وێڕاى هه‌موو ئازاره‌كانى رابردوو، به ئومێده‌وه له داهاتوو ده‌ڕوانين. ده‌ست له‌ناو ده‌ست، پێكه‌وه ده‌بين و پێكه‌وه كار ده‌كه‌ين بۆ ساڕێژكردنى برينه‌كانتان كه ده‌زانين زۆر قووڵن و وا به ئاسانى ساڕ‌ێژ نابن. گه‌لى كوردستان له مێژووى خۆي‌دا چه‌ندين كاره‌سات و جينۆسايدى بينيوه، به‌ڵام هه‌ميشه به‌هێزتر هه‌ستاوه‌ته‌وه. قوربانييان و ئازاره‌كان له‌بير ناكه‌ين، به‌ڵام دڵنياين، پێكه‌وه ئه‌مه‌ش تێده‌په‌ڕێنين.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز..
مايه‌ى داخ و نيگه‌رانييه‌كى زۆره كه 11 ساڵ دواى جينۆسايدى ئێزدييان، هێشتا نزيكه‌ى نيوه‌ى ئه‌و پێكهاته ره‌سه‌ن و سه‌ره‌كييه‌ى كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان، له ئاواره‌يى و كه‌مپه‌كاندا، ژيان و گوزه‌رانێكى دژوار به‌ڕێده‌كه‌ن. له دۆخێكى سه‌ختى ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تى و ده‌روونيدا ده‌ژين. ناوچه‌كانيان ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه و ئه‌وه‌نده ئارامى و سه‌قامگيرييان تێدا نييه دڵنيايان بكاته‌وه كه بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانيان. له‌وانه هه‌مووى سه‌ختتر: به‌دينه‌هاتنى دادپه‌روه‌رييه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى.
ساڵى 2014 و دواتريش كاتێك داعش چه‌ند كيلۆمه‌ترێك لێمانه‌وه دوور بوو، بودجه‌مان له به‌غداوه بڕابوو، هه‌رێمى كوردستان له دۆخێكى زۆر سه‌خت و دژوارى ئابوورى و ئه‌منيدا، به‌ڵام به سنگێكى فراوانه‌وه، ده‌رگاكانى به‌ڕووى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراقدا كرده‌وه كه له ده‌ستى تيرۆر و توندوتيژى هه‌ڵده‌هاتن و روويان له كوردستان ده‌كرد.
ئه‌و رۆژانه، خه‌ڵكى بادينان به‌تايبه‌تى و كوردستان به‌گشتى، ئه‌وپه‌ڕى جوامێرييان نواند و ئامێز و ماڵ و قوتابخانه و مزگه‌وت و كڵێساكانيان بۆ لێقه‌وماوان كرده‌وه، كه مايه‌ى شانازى و پێزانينێكى زۆره و هه‌رگيز له‌بير ناكرێت. له‌وساوه تائێستا هه‌رچى له توانايدا بووبێت، هه‌رێمى كوردستان هيچ درێخیى له خزمه‌تكردنى ئاواره‌كان، به‌تايبه‌تيش ئێزدييان نه‌كردووه، به‌ڵام به‌ڕاستى ئه‌وه به‌س نييه!
زۆر له نزيكه‌وه ئاگادارين و ويژدانمان ئازارمان ده‌دات كه ده‌بينن منداڵێكى ئێزديى له‌دايكبووى كه‌مپه‌كان، ئێستا ته‌مه‌نى 11 ساڵانه و ناچاره به‌رگه‌ى ژينگه و ژيان و گوزه‌رانێكى سه‌خت بگرێت. ژيانى كه‌مپه‌كان، به‌رده‌واميى مه‌ينه‌تييه‌كه كه 11 ساڵه ده‌ستى پێكردووه. ئه‌وه دروست نييه هاووڵاتييه‌كى عێراق، ئه‌و وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده، به‌و هه‌موو توانا و هه‌بوونييه‌وه، 11 ساڵ له كه‌مپه‌كاندا ژيانى كوله‌مه‌رگى به‌سه‌ر ببات! يارمه‌تيى مرۆيى بۆ ئێزدييان هه‌رگيز به‌س نييه و پرسه‌كه زۆر له‌وه گه‌وره‌تره.
ئه‌ركى حكومه‌تى عێراقه خۆى له هاووڵاتييه ئێزدييه‌كانى باشتر به‌خاوه‌ن بكات و ئاوڕى جدديتريان لێ بداته‌وه. ئه‌وه به پله‌ى يه‌كه‌م به‌رپرسياريه‌تيى حكومه‌تى عێراقه چيتر رێگه نه‌دات ش‌نگال و ناوچه ئێزدييه‌كان، گۆڕه‌پانى ته‌راتێنى گرووپه چه‌كداره‌كان و ميليشياكان بن. ده‌بێ ئارامى و ئاسايش و خزمه‌تگوزارى بۆ ش‌نگال و ناوچه‌كانى تريان بگه‌ڕێنێته‌وه، تا دڵنيايى بداته ئێزدييان كه ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه و شوێنه‌كانيان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه.
لێره‌وه ديسان جه‌خت له داوامان بۆ جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراقى فيدراڵ بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى ش‌نگال، هه‌روه‌ها به‌پارێزگاكردنى ده‌كه‌ينه‌وه. ناكرێت بۆ هه‌ميشه ش‌نگال گۆڕه‌پانى ناكۆكيى گرووپه چه‌كداره‌كان و يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌جێندا هه‌رێمييه‌كان بێت. به‌رده‌واميى ئه‌و دۆخه له ش‌نگال و ده‌وروبه‌رى، سته‌مێكى گه‌وره‌يه له ئێزدييان ده‌كرێت، له‌كاتێدا ده‌بێ هاوكارى بكرێن، يارمه‌تى بدرێن بۆ هه‌ستانه‌وه و ده‌سپێكردنه‌وه‌ى ژيان.
هه‌روه‌ها ئه‌ركى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيشه كه زياتر به هاناى ئێزدييانه‌وه بێت، يارمه‌تييان بدات بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه وێرانكراوه‌كانيان، پشتوانيان بێت بۆ به‌ديهێنانى دادپه‌روه‌رى و سزادانى تاوانباران. سوپاسى هه‌موو ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ين كه كۆمه‌ڵكوژيى ئێزدييانيان به جينۆسايد ناساند. ئێمه له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى له كار و هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بين بۆ دانپێدانانى زياتر به جينۆسايدى ئێزدييان. پاراستنى پێكهاته‌يه‌كى ڕه‌سه‌نى ناوچه‌كه، ئه‌ركى ئێمه له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ئه‌ركى ته‌واوى مرۆڤايه‌تيشه، ده‌بێ هه‌مووان ئه‌ركى خۆيان ده‌رهه‌ق به ئێزدييان جێبه‌جێ بكه‌ن.
هه‌موو خوشك و برايانى ئێزديمان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌ر كاتێك و له هه‌ر شوێنێك پێويست بێت، به‌رگرييان لێ ده‌كه‌ين و پارێزه‌ريان ده‌بين. هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێ دووپاتى بكه‌مه‌وه كه نووسينگه‌كه‌مان بۆ رزگاركردنى رفێنراوانى ئێزدى له كاره‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت و تا يه‌ك تاقه ئيزدى رفێنراو مابێت، هه‌رچى پێويست بێت ده‌يكه‌ين بۆ رزگاركردن، يان ئاشكراكردنى چاره‌نووسيان.
ئێمه باش ده‌زانين بۆ زۆرێك له خانه‌واده ئێزدييه‌كان كه هيچ شتێك لەباره‌ى رۆڵه و كه‌سوكاره ونبووه‌كانيان نازانن، 11 ساڵه بۆ ئه‌وان هيچ نه‌گۆڕاوه و له هه‌مان مه‌ينه‌تيدا ده‌ژين. دڵمان لايانه و پێيان ده‌ڵێين: كۆڵناده‌ين هه‌تا هه‌واڵێكى كۆتايى له چاره‌نووسى ئازيزانتان به‌ده‌ست نه‌هێنين.
سڵاو له ياد و گيانى قوربانييانى ئێزدى و له ئيراده‌ى به‌هێز و خۆڕاگريى ئێزدييان. سڵاو له ياد و گيانى هه‌موو ئەو پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ى له‌ژێر سه‌ركردايه‌تيى جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانيدا، بۆ ڕزگاركردنى شه‌نگال و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى كوردستان و عێراق گيانيان به‌خشى.
زۆر سوپاستان ده‌كه‌م.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ