رووداو دیجیتاڵ
لە کۆگەیەکی چەک و تەقەمەنیی فەرماندەیی سپیلک لە ناحیەی خەلیفانی سەر بە پارێزگای هەولێر تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە بریندار بوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28ـی ئەیلوولی 2023، لەکاتی خاوێنکردنەوەی کۆگەیەکی تەقەمەنی لەنێو بارەگای فەرماندەیی سپیلک گولـلە تۆپێک تەقییەوە و بەهۆیەوە سێ پیشمەرگە بریندار بوون.
رووداوەکە کاژێر 5:40ی ئێوارەی ئەمڕۆ روویداوە. لیوا تاریق هەرنی، فەرماندەی فەرماندەیی سپیلک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو پێشمەرگانەی بریندار بوونە ساچمەی گولـلە تۆپەکەیان بەرکەوتووە و رەوانەی نەخۆشخانەی خەلیفان کراون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، هەر سێ پێشمەرگەکە، بەهۆی سەختیی برینەکەیان و ناجێگرییی تەندروستییانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر کراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ