رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رۆژی یەکشەممە، پێشوازیی لە موسەننا سامەڕائی سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم کرد و "هەردوو لا هاوڕابوون لەسەر گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات بەتایبەتی کێشەکانی هەولێر و بەغدا".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە بارەی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، لە دیدارێكدا دۆخی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنی گشتیی داهاتووی عێراق، پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا و دۆخی پێكهاتەكان لە عێراق، تاوتوێ كران.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هاریكاریی هاوبەش و كاری پێكەوەیی لە نێوان تەواوی پێكهاتەكانی عێراق كردەوە كە ئارامی و سەقامگیریی وڵات دەپارێزێت. هەروەها "هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی چارەسەركردنی كێشەكانی وڵات بەتایبەتی كێشەكانی هەولێر ـ بەغدا.."
ڤیدیۆ.. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە موسەننا سامەڕائی، سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم كرد: "دۆخی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنی گشتیی داهاتووی عێراق، پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا و دۆخی پێكهاتەكان لە عێراق، تاوتوێ كران"
ڤیدیۆ.. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە موسەننا سامەڕائی، سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم كرد: "دۆخی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنی گشتیی داهاتووی عێراق، پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا و دۆخی پێكهاتەكان لە عێراق، تاوتوێ كران" pic.twitter.com/WzQpRXepW1
— Rudaw (@Rudawkurdish) September 28, 2025
هەردوولا بەشداریی هێز و لایەنە سیاسییەكان و پێكهاتەكانی عێراقیان لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دا بە پێویست زانی بۆ سەركەوتنی هەڵبژاردن و پرۆسەی سیاسی لە وڵات. ئەمە بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ