دادپزیشکیی کرماشان: لە 6 مانگدا 300 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە

28-10-2025
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە 6 مانگی رابردوودا 300 کەس لە پارێزگای کرماشان بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 7 هەزار کەسیش بریندار بوون.
 
بێهتاش خانی، بەڕێوەبەری گشتیی دادپزیشکیی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە 6 مانگی رابردوودا 300 کەس لەو پارێزگایە بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش بەراورد بە پار کە 294 کەس بوون، زیادی کردووە.
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی دادپزیشکیی پارێزگای کرماشان، لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، 57یان بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆ لەنێو شارەکان بووە و 243 کەسی دیکەش لە رێگەی نێوان شار و گوندەکان بووە.
 
بێهتاش خانی گوتی، لەو ماوەیەدا 7 هەزار و 217 کەسی دیکەش بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆ لە پارێزگای کرماشان بریندار بوون، لە کاتێکدا پار لە هەمان ماوەدا شەش هەزار و 42 کەس بریندار ببوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."