نرخی کارەبای پڕۆژە و کارگەکان دادەبەزێت

28-11-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بڕیارە لە سبەی چوارشەممەوە نرخی کارەبای ئەو پڕۆژە و کارگانە دابەزێندرێت کە مۆڵەتی فەرمییان لە دەستەی وەبەرهێنان وەرگرتووە. ئەو پڕۆژانەی کراون بە 24 کاژێری و 12% پارەی زیادەیان لێ وەردەگیرا نامێنێت؛ هەروەها کیلۆواتێک کارەبای سیتییەکان لە 144 دینارەوە دەبێتە 100 دینار و ئەو کارەبایەشی کیلۆواتێکی 125 دینارە دەبێتە 90 دینار.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 28-11-2023، سەرچاوەیەک لەنێو حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "پێداچوونەوە بە نرخی کارەبای کارگە و پڕۆژەکان دەکرێت و نرخەکانیان لە سبەی چوارشەممەوە بە فەرمی دادەبەزێت".
 
گوتیشی، "ئەو پڕۆژە و کارگانەی کارەباکەیان کیلۆواتێکی 144 دینار بوو دەبێتە 100 دینار؛ ئەوانەی کیلۆواتێک 125 دینار بوو دەبێتە 90 دینار".
 
لە بەشێکی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون کە کارەبایان کراوە بە 24 کاژێری بە پێوەری زیرەک، خاوەن پڕۆژەکان 12% کرێی کارەبای زیاتر وەردەگرن، بۆ نموونە، هاونیشتمانییەک بە بەهای 100 هەزار دینار کارەبا بکڕێت، دەبێت 12 هەزار دینار بدات بە خاوەنی پڕۆژەکە. ئەو سەرچاوەیە گوتی، "ئەو 12% زیادەش نامێنێت و رێگە نادرێت چی دیکە لە هاووڵاتییان وەربگرێت".
 
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێداچوونەوە بە نرخی کارەبای ئەو سیتییانە دەکرێت کە کراون بە پریپەید و 24 کاژێر کارەبایان هەیە؛ گوتیشی، "لەو بارەیەوە لە بەرژەوەندی هاونیشتمانیان و خاوەن پڕۆژەکانیش بڕیار دەدرێت".
 
بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە، سبەی دابەزینی نرخەکان بە فەرمی رادەگەیێندرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە بەرنامەی پاشیڤی رووداو

پاشیڤی رووداو؛ "کۆمێنت بنووسە و خەڵات ببەرەوە"

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوانی تایبەت، ئەڵقەیەکی دیکەی بەرنامەی (پاشیڤی رووداو) پێشکێشکرا و دیارییەکی دیکە بەخشرایە یەکێک لەو کەسانەی زۆرترین کۆمێنتی بۆ پۆستەکانی رووداو کردبوو.