شاخەوان عەبدوڵڵا بەربژێری جێگری سەرۆکی پەرلەمانە و فەرهاد ئەترووشی دەبێتە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی

28-12-2025
سیروان عەباس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، پارتی دیموکراتی کوردستان، شاخەوان عەبدوڵلا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق، بەربژێر کردووەتەوە بۆ ئەوەی لە خولی شەشەمیش هەمان پۆست وەربگرێتەوە.
 
شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق بوو و لە خولی پێنجەمیشدا دەرچووەوە و لە پشکی کورد [پارتی دیموکراتی کوردستان] بووە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان.
 
لە کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان، شاخەوان عەبدوڵڵا وەکو ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرا و بەربژێری بازنەی کەرکووکی ئەو حیزبەش بوو لە هەڵبژاردنی خولی شەشەم کە ئەم ساڵ بەڕێوەچوو.
 
هەر بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، پارتی دیموکراتی کوردستان، فەرهاد ئەترووشی، وەکو سەرۆکی فراکسیۆنەکەی دیاریکردووە.
 
فەرهاد ئەترووشی، لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، پارێزگاری دهۆک بوو و لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراقیشدا، لە بازنەی دهۆک بەربژێر بوو.
 
لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراقدا، ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو.
 
لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دا، پارتی دیموکراتی کوردستان زیاتر لە 1.1 ملیۆن دەنگی بەدەستهێنا و 27 کورسی مسۆگەر کرد.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."