بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەیەکی جەنگییەوە خانوویەک لە ماوەت بەتەواوی خاپوور بوو

29-01-2024
هۆرڤان رەفعەت
A+ A-
 
رووداو - سلێمانی

ئەندامێکی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی CPTی ئەمریکی رایگەیاند، شەوی رابردوو فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانی گوندێکی قەزای ماوەتیان کردووە و بەهۆیەوە خانوویەک بەتەواوی خاپوور بووە.
 
کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی CPTی ئەمریکی، کە کار لەسەر بۆردوومانی وڵاتان دەکات لەسەر هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هێرشەکە شەوی رابردوو کاژێر 01:35 لەلایەن "فڕۆکەی جەنگیی تورکیاوە" کراوە.
 
بە گوتەی ئەو ئەندامەی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی CPTی ئەمریکی، لەو هێرشەدا بۆردوومانی خانووی "هاووڵاتییەکی مەدەنی کراوە" لە ناوچەی باسکی قەلێ لە گوندی گەڵاڵە لە قەزای ماوەت و خانووەکە بە تەواوەتی خاپوور بووە.
 
خاوەنی خانووەکە، وەکو کامەران عوسمان گوتی، کەسێکە بەناوی "عەبدولقادر حوسێن تاڵە" و لەکاتی بۆردوومانەکەشدا تەنیا یەک ئەندامی خێزانەکە لە گوندەکەدا بووە، ئەویش لە ماڵی هاونیشتمانییەکی تری گوندی گەڵاڵە میوان بووە، تەواوی ئەندامانی دیکەی خێزانەکەش لە سلێمانی بوون.
 
خاوەنی خانووە خاپوورکراوەکە باسی لەوەش کرد، کوڕەکەی لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی دیکەی خەڵکی گوندەکە "ویستوویانە بچنە نێو خانووەکە و شەو لەوێ بمێننەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی سارد بووە و سۆپاشی لێنەبووە، بۆیە چوونەتە ماڵی برایەکم لە گوندەکە، دوای نیو کاژێر لە جێهێشتنی خانووەکەش، خانووەکە بۆردوومان کراوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.