دەنگۆی بوونی جنۆکە لەنێو خانووی گەڕەکێکی خانەقین؛ تەنیا دوو ماڵ لە گەڕەکەکەدا ماون

29-04-2025
هونەر حەمید
دوو منداڵ لەنێو خانووەکەی گەڕەکەکەی خانەقین. وێنە: رووداو
دوو منداڵ لەنێو خانووەکەی گەڕەکەکەی خانەقین. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەشێک لە خەڵک پێیانوایە خانوویەک لە گەڕەکێکی خانەقین جنۆکەی تێدایە و تاوەکو دەتوانن خۆیان دوورە پەرێز دەگرن لێی. خانووەکە لە گەڕەکی حەمیدییەیە، مێژووەکەی بۆ سەردەمی دەوڵەتی عوسمانی دەگەڕێتەوە و زیاتر لە 10 ساڵە کەس تێیدا ناژی.
 
محەممەد و کەڕار، دوو منداڵی گەڕەکەکەن، رۆژانە لەنزیک ئەو خانووە چۆڵە یاری دەکەن. رۆژێک بە رێکەوت تۆپەکەی کەڕار و هاوڕێکانی کەوتووەتە نێو خانووەکە، تاوەکو دەڕۆنە ژوورەوە، دەبینن تۆپەکە تەقیوە. لەو رۆژەوە ئەو دەڵێت، "جنۆکە تۆپەکەی تەقاندووە،" بەڵام محەممەدی هاوڕێی، کە ئەو کاتە لە کۆڵان نەبووە، تەختە و بزمار بە هۆکاری تەقینی تۆپەکە دەزانێت.
 
کەڕار عەلی، قوتابی بە رووداوی گوت، "من شەوان لێرە یاری دەکەم، دەنگی هاوار دەبیستم و بەرد فڕێدەدرێت."
 
قوتابییەکی دیکە بەناوی محەممەد مەحموود بە رووداوی گوت، "ئەمە جنی تێدا نییە، ئەمە خورافاتە. ئەم منداڵانە ماڵیان لە دوورە، بۆچی دێنە ئێرە؟ رەنگە تۆپەکەیان بەهۆی دەرزییەوە تەقیبێت. ئەم خانووە کەسی تێدا نییە."
 
راسم محێدین 13 ساڵ لەمەوبەر لە خانووەکەدا کرێچی بووە، ئەو بە خەیاڵێکی ئاسوودەوە ماوەی مانەوەکەی بەڕێکردووە و ئاماژەی بەوە کرد، "ئێمە هیچمان نەبینی لەو قسانەی باس دەکرێن. لە راستیدا ئەو قسە هەر راست نییە."
 
رەشید ئیبراهیم، دراوسێی ماڵەکە باسی لەوە کرد، "کوڕێکی پوورزام تێیدا کرێچی بوو، گوتی: هەر لەبەر ئەو شتانە بارم کرد، وەکو ئەوەی دەنگ بێت، یان شتێک لەنێو خانووەکە بێت."
 
خانووەکە ئێستا بووەتە میرات و دەمێکە کەس سۆراخی نەکردووە، لەو کۆڵانەش کە 20 خانووی تێدایە، تەنیا دووانیان نیشتەجێن، ئەوانی دیکە لەبەر هەر هۆکارێک بێت، چۆڵن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.