رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کۆبوونەوە. هەردوولا جەخت لە ناردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان دەکەنەوە.
رۆژی پێنجشەممە، 29ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کۆبووەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە بڕیارە مانگی نۆڤەمبەری ئەم ساڵ بکرێت.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەی حکومەت دا هاتووە: "لە دیدارەکەدا جەختیان لە گرنگیی رێزگرتن لە سیستمی فیدراڵی، مافەکانی گشت پێکهاتەکانی عێراق، قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و ناردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان کرایەوە."


کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ