فراکسیۆنە کوردستانییەکان: داوامان لە سوودانی کردووە بەپەلە دەستوەردان بکات بۆ خەرجکردنی مووچە

29-05-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاندووە، ئەم بڕیارە بە بەئامانجگرتنی سیاسی و پێشێلکردنی دەستووری عێراق دادەنرێت و داوامان لە سەرۆکوەزیران کردووە دەستوەردانی بەپەلە بکات بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و مافی هاووڵاتیان نەبەستێتەوە بە هیچ ناکۆکییەکی سیاسی و تەکنیکییەوە، "چونکە مووچە چاکە نییە، بەڵکو شایستەیەکی دەستووری و مرۆییە کە بە دەستوور و یاساکان بۆ خاوەنەکەی مسۆگەر کراوە".
 
فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەڵێن، "هەڵوێستی ئێمە وەک فراکسیۆنە کوردییەکان وابەستەی وەڵامدانەوەی سەرۆکی حکومەتە بۆ گرتنەبەری هەنگاوی جیدی کە لەگەڵ رادەی ئازارەکانی فەرمانبەران و هاووڵاتیان لە هەرێمی کوردستاندا بگونجێت."
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا فراکسیۆنە کوردییەکان داوا دەکەن، سەرۆککۆمار و وەزیرە کوردەکان لە حکومەتی فیدراڵی، "هەڵوێستی روون و ئاشکرای خۆیان سەبارەت بەو پرسە بخەنەڕوو."
 
ئاماژەیان بەوەش کردووە، "بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە مرۆییە و ئەو هەلومەرجەی کە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پێیدا تێدەپەڕن، دەردەکەوێت کە سیاسەتی وەزارەتی دارایی فیدراڵی گەیشتووەتە ئاستی برسیکردنیان، بۆیە رایدەگەیێنین کە ئەم بڕیارە بە بەئامانجگرتنی سیاسی و پێشێلکردنی دەستووری عێراق دادەنرێت."
 
بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، "دەستوور جەختی لەسەر گەرەنتیکردنی کەرامەتی هاووڵاتی کردووەتەوە، ئەگەر بارودۆخ بە هەرجۆرێک بێت، لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەی (37/یەکەم/ئـ)ی دەستوور، ئەم کردارانە زیانگەیاندنن بە کەرامەتی هاووڵاتی لە هەرێمی کوردستان و ئەو سیاسەتەی کە وەزارەتی دارایی پەیڕەوی کردووە، پێشێلکردنی بڕگەکانی مادەی 14ی دەستوورە، کە مافی هاووڵاتیانی بە یەکسانی لە هەموو بەشەکانی عێراقدا مسۆگەر کردووە."
 
فراکسیۆنەکان دەشڵێن، "داوای چارەسەری ریشەیی و هەمیشەیی بۆ کێشەی مووچە دەکەین. بەم پێیە هەڵوێستی ئێمە وەک فراکسیۆنە کوردییەکان وابەستەی وەڵامدانەوەی سەرۆکی حکومەتە بۆ گرتنەبەری هەنگاوی جیدی کە لەگەڵ رادەی ئازارەکانی فەرمانبەران و هاووڵاتیان لە هەرێمی کوردستاندا بگونجێت."
 
رۆژی چوارشەممە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، نووسراوێکی فەرمیی ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و پێی راگەیاندن کە وەزارەت "بۆی ناکرێت" بەردەوام بێت لە تەمویلکردنی هەرێمی کوردستان بەهۆی "تێپەڕاندنی پشکەکەی (12.67%) کە لە یاسای بودجەی فیدراڵیدا دیاریکراوە، بە بڕی (13.547) تریلیۆن دینار لە کۆی خەرجی کردەیی (فعلی)."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی: چاودێری ئەو پارەیە دەکەین کە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو کۆدەکرێتەوە

سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو پارەیەی لە هەڵمەتی رووداو بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کۆکراوەتەوە، دەچێتە سەر هەژمارێکی بانکیی حکومی و وەک داهاتی گشتی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و بە شەفافی بەڕێوەدەبرێت.