رووداو دیجیتاڵ
زیاتر لە دوو هەفتەیە لە ژمارەیەک گەڕەکی نێو شاری ئیلام کێشەی ئاوی ماڵان هەیە، کێشەکە چارەسەر نەکراوە و بەرپرسێکی شارەکەش دەڵێت، هەندێک گەڕەک هەفتەیەکە بێ ئاون.
شەمسوڵڵا سیراج، پێشنوێژ و گوتارخوێنی شاری ئیلام ئەمڕۆ پێنجشەممە 29-06-2023 لە گوتاری نوێژی جەژنی قورباندا رەخنەی لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی شارەکە گرت و گوتی، هەندێک گەڕەکی نێو شارەکە زیاتر لە هەفتەیەکە بێ ئاون، لە کاتێکدا هەندێک گەڕەکی دیکە بە بەردەوامی ئاویان هەیە و کێشەیان نییە.
پێشنوێژ و گوتارخوێنی شاری ئیلام دەشڵێت، ئەگەر ئاو نییە، بۆ هەمووان نەبێت و ئەگەریش هەیە بدرێتە هەموو خەڵک بە یەکسانی.
پێشتر پەیوەندییە گشتییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگای ئیلام رایگەیاندبوو، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەکارهێنانی ساردکەرەوە، رێژەی بەکارهێنانی ئاو لە شاری ئیلام زیاتر لە سێ هێندە زیادیکردووە، بۆیە ئاو ناگاتە هەموو گەڕەکەکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ