رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەکارخستنی فڕۆکەخانەکانی دەوڵەت، سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، ئاماری مانگی ئایاری 2023ی فڕۆکەخانەی باتمان لە پارێزگای ئێلیه لە باکووری کوردستانی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، مانگی رابردوو 56 ھەزار و 105 كهس لە فڕۆکەخانەکە گەشتیان كردووه.
لە مانگی ئایاردا فڕۆکەخانەی باتمان خزمەتگوزاریی پێشکێشی 56 ھەزار و 105 سهرنشین کردووە. هەروەها 384 فڕۆکە گەشتیان لەم فڕۆکەخانەدا کردووە و 478 تۆن باری کارگۆی هەبووە.
بەگوێرەی ئامارەکان، لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 230 هەزار و 215 کەس لە رێگەی 1620 فڕۆکە، گەشتی نێوخۆیان لە فڕۆکەخانەی باتمان لە پارێزگای ئێلیە کردووە. هەر لەو ماوەیەدا 2030 تۆن کەلوپەلیان بە فڕۆکەکانی کارگۆ بار کردووە.
فڕۆکەخانەی باتمان لە ئێلیە، رۆژی 15ی تەممووزی 1998 دامەزرا. فڕۆکەخانەیەکی ناوخۆییە و لە دووریی حەوت کیلۆمەتر لە دەرەوەی پارێزگاکەیە. رۆژی 30ی ئابی 2010 نۆژەنکرایەوە و رووبەری تێرمیناڵ و گەراج و باڵەخانەکانی خزمەتگوزاریی فراوانتر کرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ