ئاوی راپەڕین: نیوەی سەرچاوەی ئاوی دانیشتووانی رانیە وشکیکردووە

29-06-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری ئاوی ئیدارەی راپەڕین دەڵێت، بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی ژێرزەوییەوە چوار بیری ئاوی ناوچەکە وشك بوون.
 
سەلام عومەر، بەڕێوەبەری ئاوی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین لە پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هاوینێکی قورسمان لەپێشە و رۆژ دوای رۆژ سەرچاوەکانی ئاومان روو لە وشکبوون دەکەن".
 
سەلام عومەر دەڵێت: "پڕۆژەی ئاوی قولە کە 60%ـی ئاوی شاری رانیە دابین دەکات، زیاتر لە 60%ی بە تەواوی وشک بووە".
 
بەڕێوەبەری ئاوی ئیدارەی راپەڕین ئاماژەی بەوەشکرد، لەو گەڕەکانەی پشت بە ئاوی بیرەکان دەبەستن، چوار بیریان بە تەواوی وشک بوون. 
 
سەلام عومەر گوتی: "هۆکاری سەرەکی وشکبوونی بیرەکان و دابەزینی خێرای ئاوی ژێر زەوی ناوچەکەمان بەنداوی دووکانە، چونکە بەنداوەکە ئاستی ئاوەکەی زۆر دابەزیوە".
 
یەکێکی دیکە لە سەرچاوەی ئاوی ناوچەکە و بە تایبەت قەڵادزێ و قەزای پشدەر، ئاوی زێی بچووکە. بەڕێوەبەری ئاوی رانیە دەڵێت: "ئاوەکە زۆر کەمیکردووە".
 
ئاوی زێی بچووک سەرچاوەی ئاوی نزیکەی 100 هەزار دانیشتووی سنووری پشدەرە، هاوکات دەڕژێتە بەنداوی دووکان و بەشێکی کۆیە و تەقتەقیش سوود لە هەمان ئاو وەردەگرن.
 
سەلام عومەر گوتی: "ئێمە مانگەکانی 7 تاوەکو 11 پێویستی زۆرمان بە ئاوە، بۆیە پێشبینی دەکەین لە مانگەکانی داهاتوودا کێشەی کەم ئاوی ناوچەکەمان بگرێتەوە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە بەرنامەی پاشیڤی رووداو

پاشیڤی رووداو؛ "کۆمێنت بنووسە و خەڵات ببەرەوە"

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوانی تایبەت، ئەڵقەیەکی دیکەی بەرنامەی (پاشیڤی رووداو) پێشکێشکرا و دیارییەکی دیکە بەخشرایە یەکێک لەو کەسانەی زۆرترین کۆمێنتی بۆ پۆستەکانی رووداو کردبوو.