دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: کەسوکاری ئەندامانی هێزی دووپشک دەتوانن سەردانی دەستگیرکراوان بکەن

29-08-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، کەسوکاری ئەو کەسانەی ئەندامی هێزی "دووپشک" بوون و لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستبەسەر کراون، دەتوانن سەردانی کەسوکاریان بکەن.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی دەستەکە کە ئەمڕۆ هەینی بڵاوکراوەتەوە، "لە چوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ بەدواداچوونی چارەنووسی ئەو کەسانەی لە شەڕی رۆژی 22ی ئاب لە ناوچەی لالەزار بەشداربوون و لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە راگیراون، دوای هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی، کاتی سەردانیکردن دیاریکراوە."
 
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئاگاداری کەسوکاری ئەو راگیراوانە دەکاتەوە کە "دەتوانن رۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی داهاتوو سەردانی کەسە دەستبەسەرکراوەکانیان بکەن."
 
هەر ئەمڕۆ، عەقید سەلام عەبدولخالق، گوتەبێژی دەزگەی ئاسایشی هەرێمی کوردستان (سلێمانی) بە رووداوی گوت، "تاوەکو ئەمڕۆ هیچ یەکێک لە دەستگیرکراوەکان ئازادنەکراوە، ئەوە پێویستی بە بڕیاری بەڕێز دادوەر دەبێت."
 
گوتەبێژی دەزگەی ئاسایش ئاماژەی بەوەشكرد، لە رۆژانی رابردوودا ژمارەیەک لە کەسوکاری دەستگیرکراوان لە زینداندا سەردانیان کردوون؛ گوتیشی، "رۆژانی داهاتوو سەردان بەردەوام دەبێت بۆ بەشێکی دیکەی دەستگیرکراوان."
 
شەڕەکەی 22ـی ئاب لە لالەزار بە دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای و ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزەکەی کۆتایی هات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە بەرنامەی ئەمشەوی لەگەڵ رەنج لە 30 خولەک 800 ملیۆن دینار کۆکرایەوە.

خێرخوازان لەڕێی رووداوەوە 6,687,870,000 دیناریان بەخشییە زیانبەرکەوتووانی لافاو

بۆ دووەم شەو لەسەر یەک رەنج سەنگاوی، پێشکەشکاری رووداو بەردەوام بوو لە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە باشووری کوردستان، ئەمشەویش چوار سەرمایەدار کۆی گشتی 800 ملیۆن دیناریان بەخشی.