لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە سلێمانی دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 10 کەسیش برینداربوون

29-09-2023
سۆران حوسێن
 ئەمبوڵانسێک لە شوێنی رووداوێکی هاتووچۆ لە سلێمانی. وێنەکە پەیوەندی بە هەواڵەکەوە نییە و بۆ روونکردنەوە دانراوە
ئەمبوڵانسێک لە شوێنی رووداوێکی هاتووچۆ لە سلێمانی. وێنەکە پەیوەندی بە هەواڵەکەوە نییە و بۆ روونکردنەوە دانراوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە سنووری سلێمانی، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 10 کەسیش برینداربوون.
 
رۆژی هەینی، 29ـی ئەیلوولی 2023، رائید بەهمەن عەبدوڵڵا، گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ لە دوو رووداوی هاتووچۆدا کە یەکێکیان لە گەڕەکی کوردسات بووە و ئەوی دیکەش لە رێگەی مێرگەپان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 10 کەسیش برینداربوون".
 
بەهمەن عەبدوڵڵا گوتی، لە گەڕەکی کوردسات ئۆتۆمبێلێک شۆفێرەکەی کۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی کێشا بە سێ کەسی پیادەڕۆدا، لە ئەنجامدا دووانیان کە دایک و کچ بوون، گیانیان لەدەستدا و کەسەکەی دیکەش بریندارە.
 
گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە تەمەنی 18 ساڵە و مۆڵەتی شۆفێری نییە. لەبارەی رووداوی دووەمەوە، رائید بەهمەن عەبدوڵڵا گوتی، لە رێگەی سلێمانی - مێرگەپان بووە و پێکدادان لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویدا و 9 کەس برینداربوون.
 
بەگوێرەی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو 3 هەزار و 706 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و لە ئەنجامیاندا 445 کەس گیانیان لەدەستداوە و 7 هەزار و 250 کەسیش برینداربوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە بەرنامەی پاشیڤی رووداو

پاشیڤی رووداو؛ "کۆمێنت بنووسە و خەڵات ببەرەوە"

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوانی تایبەت، ئەڵقەیەکی دیکەی بەرنامەی (پاشیڤی رووداو) پێشکێشکرا و دیارییەکی دیکە بەخشرایە یەکێک لەو کەسانەی زۆرترین کۆمێنتی بۆ پۆستەکانی رووداو کردبوو.