رووداو دیجیتاڵ
بەبۆنەی بەڕێوەچوونی "فێستیڤاڵی هەنار و پاییزەی هەڵەبجە" و بەمەبەستی كارئاسانی بۆ بەشداریکردنی فەرمانبەران و هاووڵاتییان لەو بۆنەیە، بەیانی لە پارێزگاکە پشووە.
نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە بڕیاریدا سبەی پێنجشەممە، 30-10-2025 لە هەموو فەرمانگە و دامودەزگا حکومییەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بکرێتە پشووی فەرمی.
پشووەکە ناوەندەکانی خوێندنیش دەگرێتەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی قوتابی و مامۆستایان بەشداری لە چالاکییە کولتووری و ئابوورییە گرنگەکانی شارەکەیاندا بکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ