لە هەولێر ژن و مێردێک لە یەک رۆژدا گیان لەدەست دەدەن

29-12-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە شاری هەولێر دوای ئەوەی پیاوێک بەهۆی نەخۆشییەوە گیان لەدەست دەدات، بە بیستنی هەواڵەکە هاوژینەکەشی گیانی لەدەستدا.
 
فەرهاد عەبدولڕەحمان، کوڕی ئەو دوو هاوژینەی ئەمڕۆ هەینی 29-12-2023 لە شاری هەولێر گیانیان لەدەستدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "باوکم 13 رۆژ بوو نەخۆشبوو، لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر لەژێر چاودێریدا بوو؛ دایکم سێ رۆژ نەخۆشبوو و قەستەرەی بۆ کرابوو تەندروستی باشبوو تاوەکو بیستنی هەواڵی مردنی باوکم".
 
فەرهاد عەبدولڕەحمان دەڵێت، ئەمڕۆ دوای ئەوەی باوکی گیانی لەدەستداوە، سەرەتا ویستوویانە دایکیان نەزانێت، بەڵام کاتێک پرسەیان لە ماڵەوە داناوە، دوو برای بە هێمنی بە دایکیان گوتووە، کە باوکیان کۆچی دوایی کردووە، لەگەڵ بیستنی هەواڵەکەدا دایکیشیان گیانی لەدەستداوە.
 
باوکی فەرهاد ناوی عەبدولڕەحمان عەوڵا سلێمانە و دایکیشی ناوی حەلیمە محەممەدە؛ تەمەنیان لە سەرووی 65 ساڵەوە بووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە