ڤیدیۆ.. پێشانگەی منداڵ و ژینگە لە شاری بۆکان

30-12-2024
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
پێشانگەکە بۆ هۆشیارکردنەوەی منداڵانە لەبارەی ژینگە
پێشانگەکە بۆ هۆشیارکردنەوەی منداڵانە لەبارەی ژینگە
A+ A-
 
 رووداو دیجیتاڵ

پێشانگەی منداڵ و ژینگە لە شاری بۆکان لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان کراوەتەوە. ئامانج لێی هۆشیارکردنەوەی هاونیشتمانییانە، بە تایبەتی منداڵان بۆ ئەوەی زیاتر لە گرنگیی ژینگە تێبگەن. 
 
گەڵا ئەحمەدیان، سەرپەرشتیاری پێشانگەی منداڵ و ژینگەیە، دەڵێت: ئەو تابلۆ و هێمایانەی لە پێشانگاکە پێشاندراون بە دەستی منداڵان دروست کراون. منداڵان ئاشنا دەکرێن بە ژینگەی ئەو ناوچەیەی تێیدا دەژین، تاوەکو بزانن چ باڵندە و گیانەوەرێک لە ناوچەکەیان هەیە و کامیان مەترسی لەنێوچوونی لەسەرە.
 
هانی، بەشداربووی پێشانگەکەیە، گوتی: پەیامی پێشانگەکە بۆ دایکان و باوکان ئەوەیە، پاراستنی ژینگە ئەرکی هەموو لایەکە. پێویستە منداڵیش لەوە تێبگەیێندرێن کە هەر گیانەوەرێک مافی ژیانی هەیە و دەبێ بپارێزرێت.
 
هەر کەسێک سەردانی پێشانگاکە بکات نەمامێکی دار بەڕووی پێ دەدەرێت تاوەکو لە شوێنێک بیڕوێنێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمپانیای نەوتی باکوور

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور: زیانە مادییەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ زۆر کەم بوون

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە وێستگەیەکی گازی کەرکووک کەوتەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور کە وێستگەکە لە سنووری سەرپەرشتیی کۆمپانیاکەیدایە، لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، هەموو شتێک ئاسایی بووەتەوە و ئاگرکەوتنەوەکە لە بۆرییەکی بچووکی وێستگەکە بووە.