وەزارەتی پەروەردە: چەندین باند دەستگیرکراون کە قوتابییانیان فریوداوە

30-04-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی چەندین باندی راگەیاند کە "قوتابییان فریو دەدەن بە بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بۆ گزیکردن."    
 
رۆژی یەکشەممە 30-04-2023، بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری یاسایی لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "لە چەند رۆژی رابردوودا هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی، لەسەر سکاڵای یاسایی وەزارەتی پەروەردە، چەندین باندی فریودەریان دەستگیرکردووە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قوتابییان و خوێندکاران فریو دەدەن بە بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بۆ گزیکردن (غەش)."   
 
وەک ئەو وەزارەتە دەڵێت: "بەمەبەستی بەدیهێنانی دادپەروەری، سکاڵاکار دەبین لەسەر هەر کەس و باندێک کە بانگەشەی نایاسایی لەبارەی تاقیکردنەوەکان بکات و رووبەڕووی دادگەکانیان دەکەینەوە."     
 
دوێنێ تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی نۆی بنەڕەتی دەستیپێکرد کە 123 هەزار و 993 خوێندکار بەشدارییان لە تاقیکردنەوەکان کردبوو بەگوێرەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانیش بەشداریی قوتابییان بەمشێوەیە بوو؛ هەولێر، 38 هەزار و 284، سلێمانی 27 هەزار و 370، دهۆک 29 هەزار و 544، هەڵەبجە هەزار و 804، گەرمیان شەش هەزار و 101، سۆران شەش هەزار و 977، راپەرین شەش هەزار و 509  و زاخۆ حەوت هەزار و 404 خوێندکار بەشدارییان لە تاقیکردنەوەکان کردبوو. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی دزییەکە

لە ئامەد دوو چەکدار زیاتر لە کیلۆیەک زێڕیان دزی؛ خاوەن دووکانەکە لێیان دەدات

لە قەزای سووری ئامەد، دوو چەکداری دەمامکدار هەڵدەکوتنە سەر دووکانێکی زێڕەنگەر و زیاتر لە کیلۆیەک زێڕ دەدزن. هەرچەندە زێڕەنگەرەکە رووبەڕوویان دەبێتەوە و چەکەکانیان لێ دەسەنێت، بەڵام دواجار چەکدارەکان بە زێڕەکانەوە هەڵدێن.