12 گەڕەکی هەولێر و دوو گەڕەکی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاژێری

30-04-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، 12 گەڕەکی شاری هەولێر و دوو گەڕەکی سلێمانی، کارەبایان دەبێتە 24 کاژێری.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 30ـی نیسان، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "پڕۆژەی رووناکی لە هەولێر و سلێمانی بەرفراوان دەبێت، کارەبای 12 گەڕەکی دیکەی هەولێر و دوو گەڕەکی دیکەی سلێمانی، لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا دەبێتە 24 کاژێری."
 
بەگوێرەی وەزارەتی کارەبا، ئەو گەڕەکەکانەی هەولێر کارەبایان دەکرێتە 24 کاژێری بریتین لە؛ شۆڕش، کانی، نووسەران، کوێستان، کۆماری، رووناکی، پزیشکان، مەنتکاوە، ئازار، زانکۆ، حەمرین و شارەوانی. دوو گەڕەکەکەی سلێمانیش بریتین لە؛ گەڕەکەکانی هەواری تازە و بەشێکی تووی مەلیک، بەمزووانەش دەگاتە هەڵەبجە."
 
بەگوێرەی وەزارەتی کارەبا، تاوەکو ئێستا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان نزیکەی 600 هەزار هاونیشتمانی، کارەبای 24 کاژێرییان بۆ دابینکراوە و نزیکەی 750 موەلیدەی تایبەت لە 43 گەڕەک وەستێنراون، کە لە رووی دەردانی گازی ژەهراوییەوە یەکسانن بە 126 هەزار ئۆتۆمبێل
 
ئێستا لە هەولێر هەریەکە لە گەڕەکەکانی نازناز، بەختیاری، وەزیران، سەربەستی، کوردستان، کوران، رزگاری، کرێکاران، بەهار، ئازادی، ماجیداوا، راستی، نەورۆز، نیشتمان، راپەڕین، ماردین، زانیاری، تەعجیل، عەرەب و منارە کارەبایان کراوەتە 24 کاژێری.
 
لە سلێمانیش شەقامی مەولەوی کارەبای 24 کاژێری بۆ دابین کراوە.
 
جگە لە کارەبای پڕۆژەی رووناکی پێشتر لە سنووری پارێزگای دهۆک چەند ناوچەیەک کارەبایان کراوەتە 24 کاژێری.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.