کەمیی کارەبای نیشتمانی نرخی ئەمپێری موەلیدە لە هەولێر و دهۆک بەرزدەکاتەوە

30-04-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی دەڵێت، مانگی نیسان موەلیدەکان 70 کاژێر کەمتر کاریان کردووە، بۆیە نرخ کەمتر دەبێت لە مانگی رابردوو، بەڵام سەرۆکی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر و دهۆک دەڵێن، "بەراورد بە مانگی رابردوو، کاری موەلیدەکان زیاتر بووە و نرخیشی گرانتر دەبێت."
 
رۆژی چوارشەممە، 30ـی نیسانی 2025، عوسمان محەممەد، سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەم مانگە کارەبای نیشتمانی لە سلێمانی باشتر بوو، بۆیە بەراورد بە مانگی رابردوو موەلیدەکان 70 کاژێر کەمتر کاریان کردووە، بەو هۆیەشەوە نرخی ئەمپێری موەلیدە بۆ ئەم مانگە کەم دەبێت.
 
وەکو سەرۆکی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی دەڵێت، مانگی رابردوو بۆ نرخی هەر ئەمپێرێک 9 هەزار دینار وەرگیرا، بەڵام ئەم مانگە لە نێوان 7 هەزار بۆ 7500 دینار دەبێت.
 
لە سلێمانی 610 موەلیدە هەن.
 
هاوکات خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر بە رووداوی گوت، تاوەکو ئێستا نرخی موەلیدە بۆ مانگی نیسان دیاری نەکراوە، بەڵام ئەم مانگە کارەبای نیشتمانی کەمی کردبوو، بۆیە نرخی ئەمپێرێک زۆر گرانتر دەبێت بەراورد بە مانگی رابردوو، چونکە بەراود بە مانگی ئادار نزیکەی 100 کاژێر زیاتر کارەبا دراوە.
 
بە گوتەی سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر، مانگی رابردوو نرخی یەک ئەمپێر کارەبا لەنێو شاری هەولێر لەنێوان سێ هەزار بۆ 12 هەزار و 500 دینار بوو، "بەڵام ئەم مانگە زۆر زیاتر دەبێت لەو نرخە."
 
زیاتر لە دوو هەزار و 500 موەلیدە لە پارێزگای هەولێر هەن.
 
هەکار هرووری، نوێنەری موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆک بە رووداوی راگەیاند، ئەم مانگە کارەبای نیشتمانی کەم بوو، موەلیدەکان زیاتر لە 330 کاژێر کاریان کردووە، "بۆیە لای ئێمە بۆ ئەم مانگە نرخی ئەمپێری موەلیدە بەرز دەبێتەوە".
 
نوێنەری موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆک گوتی، مانگی رابردوو نرخی ئەمپێرێک لە 8 هەزار دینارەوە دەستیپێکرد تاوەکو 12 هەزار و 750 دینار، بەڵام ئەم مانگە دەبێتە زیاترە 15 هەزار دینار.
 
لە شاری دهۆک 380 موەلیدە و لە تەواوی پارێزگاکەش هەزار و 800 موەلیدە هەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆنگرەی 12ی پەکەکە

گوتەبێژی کاروباری دەرەوەی کەجەکە: پەکەکە بڕیاری چەکدانانی نەداوە

گوتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە دەڵێت، لە کۆنگرەی پەکەکەدا بڕیاری کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری دراوە، نەوەک چەکدانان؛ ئاماژە بەوەش دەکات، "هێشتا پرۆسەیەک بەناوی ئاشتی (لە تورکیا) دەستیپێنەکردووە، چونکە هەردوولا (پەکەکە و تورکیا) لەسەر ناوی پرۆسەکە هاوڕا نین."