رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی بە تەلەفۆن لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان قسەی کرد و پیرۆزبایی هەڵبژاردنەوەی وەکو سەرۆککۆماری تورکیا لێکرد.
رۆژی 28ـی ئایاری 2023، گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بەڕێوەچوو و ئەردۆغان سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بووەوە سەرۆککۆمار.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، 30-05-2023، سەرۆک بارزانی بە تەلەفۆن لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا قسەی کرد و پیرۆزبایی لێکرد بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی وڵاتەکە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردندا 52.18٪ـی دەنگەکان و کەمال کڵچدارئۆغڵوش 47.82%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ