پۆلیسی سلێمانی: لە پیرەمەگروون هاووڵاتییەک بە بەرد لەلایەن دراوسێکەیەوە کوژرا

30-05-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیێنێت، لە پیرەمەگروون کەسێک لەلایەن دراوسێکەیەوە بە بەرد کوژرا. دەشڵێت تۆمەتبارەکە دەستگیر کراوە.
 
ئەمڕۆ هەینی، 30-05-2025، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند. "بەیانیی ئەمڕۆ، لە گەرەکی ئاسۆسی ناحیەی پیرەمەگروون، شەڕ رویداوە و کەسێک بە بەرد لە سەری دراوسێکەی داوە و برینداری کردووە، بریندارەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا." 
 
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، تۆمەتبارەکە ناوی (س.ح. ع) و لەدایکبووی ساڵی 1985ـە. دەشڵێت، تۆمەتبارەکە دوای کاژێرێک لە رووداوەکە دەستگیر کراوە. 
 
تۆمەتبارەکە، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە. ئەمە بەگوێرەی پۆلیسی سلێمانی.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە: د. دلاوەر ئاژگەیی و بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا

هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پرسی پێکهێنانی حکومەت تاوتوێ دەکەن

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سووریا، رۆژئاوای کوردستان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.