وەزارەتی پەروەردە وەڵامی پرسیارەکانی زمان و ئەدەبی کوردیی 12ی ئامادەیی بڵاوکردەوە

30-06-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی پەروەردە پرسیار و وەڵامەکانی تاقیکردنەوەى خولی یەکەمی وزاریی پۆلى 12ى ئامادەیى زانستی و وێژەیی و ئێزدیاتی بابەتی (زمان و ئەدەبی کوردی) بۆ ساڵى خوێندنى (2021 - 2022) بڵاوکردەوە.
 
 
 
وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندبوو، راگەیاندنی وەڵامەکان رۆژانە لە دوای کاژێر 12:00ـی نیوەڕۆ لە وەزارەت گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و ئامادە دەبێت.
 
رۆژی پێنجشەممە 30-06-2022 قوتابیانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بۆ بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەی وانەی زمان و ئەدەبی کوردی چوونە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەوە. لە سنووری پارێزگای هەولێر 42 هەزار و 112 قوتابی و لە دهۆکیش 29 هەزار و 845 قوتابی مافی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکان هەیە.
 
لە پارێزگای سلێمانیش لە 658 هۆڵی تاقیکردنەوەدا 28 هەزار و 728 قوتابی مافی تاقیکردنەوەیان هەیە. لە سنووری پارێزگای هەڵەبجەش هەزار و 729 قوتابی لە 41 هۆڵدا تاقیکردنەوەکان دەکەن.
 
ساڵی رابردوو، رۆژی 25ـی تەممووز تاقیکردنەوە گشتییەکانی 12ـی ئامادەیی بە بەشداریی زیاتر لە 124 هەزار قوتابی لە هەرێمی کوردستان دەستیان پێکرد.
 
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، چاو لە هیچ کەمتەرخەمییەک ناپۆشن، لەلایەن هەرکەسەوە بکرێت.
 
وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، "گۆڕانکاری کراوە، جاری یەکەمە ناوی قوتابی دەچێتەسەر پەڕەی تاقیکردنەوەکان، وێنەی قوتابی بۆ یەکەم جارە دەچێتە سەر پەڕەی سۆما؛ ئەوانە رێکاریی باشن، هەندێک رێکاری سیکیوریتی بەهێزکردنی پرسیارەکان کراوە، بەجۆرێک لە هەرشوێنێک گرفتێک هەبێت دەزانین پرسیاری چ قوتابی و چ قوتابخانەیەکە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای یەکێتی و بارەگای مەکتەبی سیاسیی ئەو حیزبە لە هەولێر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر وەڵامی میران بەکر دەداتەوە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر و میران بەکر، رۆژنامەڤان و سکرتێری پێشووی وەزیری پێشمەرگە، دوو گێڕانەوەی جیاواز بۆ رووداوەکەی شەوی رابردوو بڵاودەکەنەوە.