رووداو دیجیتاڵ
دژە تیرۆری کوردستان دەڵێت، ئەو درۆنەی لە کەمپی دەرکاری زاخۆ کەوتە خوارەوە، "بۆمبڕێژکراو" بووە.
دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 1ی تەممووزی 2025، کاتژمێر 00:30، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە کەمپی دەرکارێ لە سنووری ناحیەی دەرکارێی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کەوتە خوارەوە، خۆشبەختانە جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە."
کەمپەکە تایبەتە بە کوردانی ئێزدی کە ساڵی 2014 لە شنگال ئاوارە بوون.
جەوهەر محەممەد، بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکار بە رووداوی راگەیاند: " ژمارەیەکی زۆری ئاوەرەکان هێشتا لێرە ماونەتەوە. درۆنەکە بەر قوتابخانەی کەمپەکە کەوتووە. زیانی گیانیی نەبووە، بەڵام ئاگر کەوتبوویەوە و کۆنترۆڵ کراوە."
گوتیشی: "نازانین درۆنەکە لەکوێیەوە هاتووە. ئەمە یەکەم جارە کەمپەکە و ناحییەکەمان بەئامانج دەگیرێت."
بەرگریی شارستانیی زاخۆ بە غەریب مەجید، پەیامنێری رووداوی گوت: "سێ کابینە سووتاون کە دەکاتە لایەکی قوتابخانەکە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ