رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە 150 سندووقی بەخێوکردنی هەنگ لە سنووری پارێزگای سلێمانی سووتان. پۆلیس دەڵێت، "هۆکار ئاگری پاشماوەی گەشتیاران بووە."
ئاگرەکە لە سنووری گوندی غەزینە لە قەزای ماوەت لە پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە کەوتەوە.
هێمن کەمەرخان، گوتەبێژی پۆلیسی داراستان و ژینگەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "150 سندووقی هەنگ، 50 دۆنم پووش و پاوان و ژمارەیەک داری سرووشتی سووتان."
تیمەکانی بەرگریی شارستانی بە هاوکاریی هاونیشتمانییان ئاگرەکەیان کوژاندەوە.
گوتەبێژی پۆلیسی داراستان و ژینگە ئاماژەی بەوە کرد، "هۆکاری ئاگرەکە پاشماوەی ئاگری گەشتیاران بووە، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران دەستیپێکردووە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ