کەناڵی KNN دادەخرێت

30-06-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ دوایین رۆژی پەخشی کەناڵی ئاسمانیی KNNـە و ئیدی پەخشەکەیان دەوەستێنن.
 
کاروان سالار، بەڕێوەبەری ناوەندی هەواڵی کەناڵەکە ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ دوایین رۆژی پەخشمان دەبێت، بەڵام کارەکانی دیجیتاڵ میدیا و رادیۆمان بەردەوام دەبن."
 
لە راگەیێندراوێکدا دامەزراوەی میدیایی گۆڕان راگەیاند، "بینەرانی کەناڵی KNN ئاگادار دەکەینەوە، دامەزراوەی میدیایی بزووتنەوەی گۆڕان، بە ئامانجی خۆئامادەکردن بۆ وەرزێكی نوێی کارکردنی کەناڵی کەی ئێن ئێن، لە هەوڵی نوێکردنەوەی هەواڵ و بەرنامەکان و رێكخستنەوەی دامەزراوە میدیاییەکانیەتی."
 
کەناڵی کەی ئێن ئێن میدیای بزووتنەوەی گۆڕانە، کە ئێستا بە قەیرانێکی نێوخۆییدا تێدەپەڕێت.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، کەناڵەکە کێشەی دارایی هەیە و سێ مانگە مووچەی کارمەندەکانی نەداوە، بەڵام "بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی یەک مانگیان دابەش بکرێت."
 
رۆژنامەڤانێکی کەناڵەکە بە رووداوی گوت، "پێدەچێت لە 3 بۆ 6 مانگی داهاتوودا کەناڵەکە بکرێتەوە، بەڵام لە رێگەی پەخشی نێوخۆییەوە نەوەک ئاسمانی."
 
بزووتنەوەی گۆڕان بوون بە دوو بەشەوە کە بە ئاراستەکانی گەڕەکی کوردسات و گردی زەرگەتە ناودەبرێن و کەناڵی کەی ئێن ئێن سەر بە ئاراستەی گەڕەکی کوردساتە.
 
کەناڵی کەی ئێن ئێن لە ساڵی 2008ـەوە پەخشی دەستپێکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.