کوردستان
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئێدوارد ئالگرين، راوێژكارى باڵاى به‌ريتانيا بۆ رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و باكوورى ئەفريقا
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، به ئامانجگرتنى ژێرخانى وزه‌ی له هه‌رێمى كوردستان "به هه‌ڕه‌شه و زيان بۆ ته‌واوى ئابووريى عێراق له قه‌ڵه‌م دا" و رایگەیاند، "پێویسته رێگرى له‌و هێرشانه بكرێت".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لە هەڕەشەکانی داعش کرد و دووپاتى كرده‌وه "داعش هێشتا مه‌ترسيیه‌كى راسته‌قينه‌يه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و سووريا ده‌كات".
ئەمڕۆ چوارشەممە، 30-07-2025، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە ئێدوارد ئالگرين، راوێژكارى باڵاى به‌ريتانيا بۆ رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و باكوورى ئەفريقا و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه له ژماره‌يه‌ك راوێژكار و كۆنسووڵى گشتيى به‌ريتانيا له هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوو.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها تيشك خرايه سه‌ر مه‌ترسييه ئه‌منييه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "ئالگرين وێڕاى نيشاندانى پابه‌ندیى به‌ريتانيا به بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خ و گرنگييه‌كى زۆره‌وه له ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها هه‌موو هاوكارى و پشتيوانييه‌كى به‌ريتانياى بۆ پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه نيشان دا".
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە:
به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/7/30 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له جێگرى ئه‌دميراڵ به‌ڕێز ئێدوارد ئالگرين، ڕاوێژكارى باڵاى به‌ريتانيا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافريكا و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه له ژماره‌يه‌ك ڕاوێژكار و به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى به‌ريتانيا له هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه به‌ڕێز سوپاسالارى پێشمه‌رگه ئاماده‌ى بوو، دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها تيشك خرايه سه‌ر مه‌ترسييه ئه‌منييه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه داعش هێشتا مه‌ترسيیه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و سووريا ده‌كات. ده‌رباره‌ى هێرشه درۆنييه‌كانيش بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێزيان به ئامانجگرتنى ژێرخانى وزه‌ى له هه‌رێمى كوردستان، به هه‌ڕه‌شه و زيان بۆ ته‌واوى ئابووريى عێراق له قه‌ڵه‌م دا و داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه پێویسته ڕێگرى له‌و هێرشانه بكرێت.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز ئالگرين وێڕاى نيشاندانى پابه‌ندیى به‌ريتانيا به بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خ و گرنگييه‌كى زۆره‌وه له ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها هه‌موو هاوكارى و پشتيوانييه‌كى به‌ريتانياى بۆ پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه نيشان دا.
سيستمى فيدراڵى له عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دۆخى سووريا و مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له‌و وڵاته، له‌گه‌ڵ دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركيا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ