ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی خوێندکارانی پۆلی 12 رادەگەیێندرێت

30-08-2022
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو-هەولێر 

بریکاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ کاژێر 1:00ی دوانیوەڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ی رادەگەیێندرێت.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 30-8-2022، سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کاژێر 1:00ی دوانیوەڕۆ ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی ئەزموونە گشتییەکانی پۆلی 12رادەگەیێنین، رەنگە چەند خولەکێک لە راگەیاندنی دوابکەوین، بەڵام هەر لە ماوەی ئەو کاژێرەدا بڵاودەبێتەوە."
 
رۆژی شەممە، 20ی ئەم مانگە تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلی 12 دەستیێکرد، بریکاری وەزارەتی پەروەردە گوتی: "زیاتر لە 95 هەزار قوتابی لە بەشەکانی زانستی، وێژەیی، پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی بەشدارییان لە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم کردبوو."
 
رۆژی 27ـی حوزەیرانی 2022، تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی قوتابییانی 12ـی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
 
لە سنووری پارێزگای هەولێر 42  هەزار و 112 قوتابی، لە دهۆک 29 هەزار و 845 قوتابی، لە سلێمانی 28 هەزار و 728 قوتابی و لە سنووری پارێزگای هەڵەبجەش هەزار و 729 قوتابی مافی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵی پۆلی 12 هەبووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەکدارێکی سووریا لە تانکەکەیەوە هاتووەتە دەرەوە.

بەریتانیا سزای بەسەر ژمارەیەک سەرکردە و گرووپی چەکداریی سووریا دا سەپاند

حکومەتی بەریتانیا سزای بەسەر 6 کەسایەتی و 3 گرووپی چەکداریی سووریادا سەپاند، لەنێویاندا ژمارەیەک لە گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی پێشوو و بازرگانانی نزیک لە حکومەتی بەشار ئەسەد، ئەمەش بەهۆی تێوەگلانیان لە "سەرکوتکردنی خەڵکی سڤیل و تووندوتیژیی تائیفی".