ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 9 تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون

30-08-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری تەندروستیی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 9 تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون و زۆرترین لە دهۆک بووە بە 5 تووشبوو.
 
رۆژی شەممە، 30ـی ئابی 2025، د. فەرەیدوون حەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستیی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەراورد بە پار، تووشبوون بە تای خوێنبەربوون کەمی کردووە و لەگەڵ کۆتاییهاتنی وەرزی گەرما، مەترسییەکەشی کەمتر دەبێتەوە."
 
پار لە هەرێمی کوردستان 16 کەس تووشی تای خوێنبەربوون بوون. بە گوتەی د. فەرەیدوون حەمەد: "ئەم ساڵ تاوەکو ئێستا 9 کەس تووشی تای خوێنبەربوون بوون؛ دووانیان لە هەولێر، دووانیان لە سلێمانی و پێنجیان لە دهۆک."
 
ئەمڕۆ  شەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، تووشبوویەکی دیکەی تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە کە تەمەنی 43 ساڵە، دانیشتووی قەزای سێمێلە و قەسابە.
 
وەزارەتەکە روونیکردەوە، تووشبووەکە نیشانەکانی نەخۆشییەکەی هەیە، ئێستا لەژێر چاودێریی وردی پزیشکیدایە و لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.
 
لەوبارەیەوە، مەتین جەمیل، گوتەبێژی راگەیاندنی تەندروستیی پارێزگای دهۆک بە رووداوی گوت: "هەفتەی رابردوو پشکنینەکانی ئەو تووشبووە بۆ بەغدا نێردران، رۆژی پێنجشەممە ئەنجامەکەی گەڕایەوە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە، بەڵام تەندروستیی جێگیرە و هەموو رێکارە پێویستەکانیشی بۆ کراوە."
 
بەپێی ئامارەکانی تەندروستیی دهۆک:
 
- لە ساڵی 2023ـدا شەش کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و هیچ کەسێک گیانی لەدەستنەدا.
- لە ساڵی 2024ـدا پێنج کەس تۆمارکرابوون و یەک کەس گیانی لەدەستدا.
- ئەم ساڵ پێنج کەس تۆمارکراون، بەڵام دووانیان گیانیان لەدەستداوە.
 
ساڵی 2023، لە هەرێمی کوردستان 9 کەس بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە گیانیان لەدەستدا.
 
تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسیی هاوبەشە لەنێوان مرۆڤ و ئاژەڵدا، لە رێگەی گەنەوە بۆ ئاژەڵ دەگوازرێتەوە و مرۆڤیش لە ئاژەڵەوە تووش دەبێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."