کوردستان
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ ئەسیر داود، وەزیری بازرگانیی عێراق کۆبووەوە
رووداو دیجیتاڵ
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، شایستەی سەرجەم جووتیارانی هەرێمی کوردستان و ئەو ناوچانەی دواکەوتوون، دەدرێت.
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ ئەسیر داود، وەزیری بازرگانیی عێراق کۆبووەوە و رایگەیاند، شایستەی جووتیارانی باشووری کوردستان خەرج دەکرێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا 500 ملیار دینار دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانیی عێراق.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق باسی لەوە کرد، ئەو جووتیارانەی تاوەکو 50 تۆن گەنمیان رادەستکردووە، سەرەتا شایستەی ئەوان دەدرێت و دواتر شایستەی ئەو جووتیارانە خەرج دەکرێت کە زیاتر لە 50 تۆنیان رادەستکردووە.
دەقی راگەیێندراوی شاخەوان عەبدوڵڵا:
لە دیدارێکدا لەگەڵ بەڕێز ئەسیر داود، وەزیری بازرگانی تاوتوێی شایستەی جووتیارانمان کرد و بەڵێن درا شایستەی سەرجەم جووتیاران بدرێت لە هەرێمی کوردستان، کەرکووک، مەخموور و تەواوی ئەو ناوچانەی دواکەوتوون، بۆ گەڕی ئەمجارە کە 500 ملیار دینار تەرخان کرا و لە چەند رۆژی داهاتوودا دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی، سەرەتا شایستەی ئەو جووتیارانە دەدرێت کە بڕکەی کەمە و ناتوانرێت زیاتر دوابخرێت، بڕیار درا ئەوانەی تاوەکو 50 تۆنیان رادەستکردووە، لە گەڕی ئەم جارە هەمووی خەرج بکرێت، دواتر بۆ ئەوانەی لە 50 تۆن زیاتریان رادەست کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ