لە هەولێر ئاگر لە چوار کۆگا کەوتەوە

30-10-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە سنووری هەولێر، ئاگر لە چوار کۆگای ئالیکی ئاژەڵ کەوتەوە. گوتەبێژی بەرگریی شارستانی دەڵێت، دوای شەش کاژێر و بە بەشداربوونی پێنج بنکەی ئاگرکوژێنەوە، توانراوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.
 
رۆژی دووشەممە، 30ـی ئۆکتۆبەری 2023، مقەدەم کاروان میراودەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کاژێر 02:20ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ئاگر لە چوار کۆگای بەروبوومی ئاژەڵی و ئالیک لە سنووری گوندی منارە لە ناحیەی دیبەگە کەوتەوە. ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانێکی زۆری مادی لێکەوتەوە."
 
میراودەلی دەڵێت، پێنج بنکەی بەرگریی شارستانیی هەولێر بەشداربوون لە کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا؛ یەکێک لە کۆگان لە سووتان رزگارکراوە، کۆگایەکی دیکەش بەشێکی سووتاوە، بەڵام دوو کۆگایان بە تەواوی سووتاون.
 
خاوەنی کۆگاکان بۆ بەرگریی شارستانی قسەی کردووە و گوتویەتی، کارەبا لەنێو کۆکاگانیدا نەبووە، بۆیە بەرگری شارستانی لێکۆڵینەوەکانی بەردەوام دەبێت بۆ زانینی هۆکاری راستەقینەی ئاگرەکە.
 
بۆ زانینی زیانە مادییەکانیش، لیژنەیەک خەمڵاندن پێکدەهێندرێت و دواتر قەبارەی زیانەکە بڵاودەکەنەوە. 
 
بەگوێرەی بەرگریی شارستانیی هەولێر، ئەمساڵ لە سنووری هەولێر زیاتر لە هەزار و 720 ئاگر کەوتوونەتەوە، لە ئەنجامیاندا 15 کەس گیانیان لەدەستداوە. بەگوێرەی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو 7 هەزار و 546 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هەرێمی کوردستان روویانداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.