نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی دادوەر ئیبراهیم خۆشناو دەکات

30-10-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دادوەر ئیبراهیم خۆشناو دەکات و دەڵێت، "هاوخەم و هاوسۆزیانم."
 
رۆژی پێنجشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو دادوه‌ر ئيبراهيم خۆشناو، سه‌رۆكى پێشووى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى ناوچه‌ى هه‌ولێر و دادوه‌ران و هاوكارانى ده‌كه‌م، هاوخه‌م و هاوسۆزيانم."
 
نێچیرڤان بارزانی هەروەها دەڵێت، "خوالێخۆشبوو خزمه‌تێكى زۆرى له‌ بوارى دادوه‌ريدا كرد. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت."
 
دەقی راگەیێندراوی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
 
سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو دادوه‌ر ئيبراهيم خۆشناو، سه‌رۆكى پێشووى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى ناوچه‌ى هه‌ولێر و دادوه‌ران و هاوكارانى ده‌كه‌م، هاوخه‌م و هاوسۆزيانم.
 
خوالێخۆشبوو خزمه‌تێكى زۆرى له‌ بوارى دادوه‌ريدا كرد. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.
 
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/10/30
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.