رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک بارزانی لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ دەڵێت، ''وەک زۆرجاران بە ئێوەم گوتووە زاخۆییەکان رۆحی منن، ئەم جارە دەڵێم دڵی منیشن، نەوەک هەر رۆحم.''
ئەمڕۆ یەکشەممە 30-11-2025، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، بۆ یەکەمجار لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب کرایەوە کە بڕیارە شەش رۆژ بەردەوام بێت.
سەرۆک بارزانی دوای بەسەرکردنەوەی پێشانگەکە قسەی بۆ ئامادەبووان کرد و رایگەیاند، کردنەوەی پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی زاخۆ جێگەی دڵخۆشییە و ''ئینشائەڵڵا هەردەم ببینم کە زاخۆ شوێنی هونەر، کولتوور، جوامێری، کوردایەتی و پێشمەرگایەتی بێت.''
سەرۆک بارزانی گوتیشی: ''هەر وەک زۆرجاران بە ئێوەم گوتووە زاخۆییەکان رۆحی منن، ئەم جارە دەڵێم کە دڵی منیشن نەوەک هەر رۆحم، هەم دڵن و هەم رۆحن.''
پێشانگەکە لەنێو هۆڵی پێشانگەی نێودەوڵەتیی زاخۆ لە زانکۆی زاخۆ بەڕێوەدەچێت و رۆژانە کاژێر 10:00ی بەیانی تاوەکو 18:00ی ئێوارە کراوەیە کە دەزگەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە لە هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستانەوە تێیدا بەشدارن.
دەقی قسەکانی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خودای گەورە و دلۆڤان، سوپاسی خودا دەکەم بۆ ئەو رۆژە خۆشە. دوێنێ لە جزیر و ئەمڕۆ لە زاخۆ. خودا ئینشائەڵڵا هەر خێر و خۆشی بدات و هەر کەیف بدات.
ئەو پێشانگە نێودەوڵەتییەی کتێب کە ئەمڕۆ لە زاخۆ کراوەتەوە، جێگەی دڵخۆشییەکی زۆر گەورەیە و ئینشائەڵڵا هەر ببینم زاخۆ شوێنی هونەر، کولتوور، جوامێری (مێرانی)، کوردایەتی و پێشمەرگایەتی بێت. زاخۆ، زاخۆیە.
دەستخۆشی لە ئێوە دەکەم و هیوای سەرکەوتن لە ئێوە دەکەم. ئینشائەڵڵا هەمووکات ببنیم کە زاخۆ لە پێشکەوتن و خۆشیدا بێت. هەر وەک زۆرجاران بە ئێوەم گوتووە زاخۆییەکان رۆحی منن، ئەم جارە دەڵێم کە دڵی منیشن نەوەک هەر رۆحم، هەم دڵن و هەم رۆحن. هەر سەرکەوتوو بن ئینشائەڵڵا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ