رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری ناوەندی کۆنترۆڵی قەیرانی پارێزگای لوڕستان دەڵێ، بەهۆی بەفرەوە رێگەی 180 گوندی پارێزگاکە گیراوە و دۆخی کارەبا لە بەشێک لە گوندەکان خراپە.
رۆژی سێشەممە، 30 کانوونی یەکەمی 2025، مەهدی پازوکی، بەڕێوەبەری ناوەندی کۆنترۆڵی قەیرانی پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند: "لە بەیانی ئەمڕۆوە رێگەی 180 گوند لە سنووری شارەکانی دلفان، بروجێرد، ئەلیگودەرز و ناوچەی بەیرانوەند لە خوڕم ئاوا گیراوە."
مەهدی پازوکی گوتی: "بەهۆی بارینی بەفرەوە دۆخی کارەبا لە هەندێک ناوچەدا زۆر خراپە؛ بەهۆی زۆری بەفرەوە گوشار لە سەر وایەری کارەبا دروستبووە و کارەبای بەشێک لە گوندەکان پچڕاوە."
ئەوە لە کاتێکدایە، بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندی کۆنترۆڵی قەیرانی پارێزگای لوڕستان رایگەیاند، بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما سبەی چوارشەممە لە سەرجەم قوتابخانە، زانکۆ و دامەزراوە و فەرمانگە حکومییەکان پشوو دەبێ.
لە رۆژی شەممەوە بارستە هەوایەکی سارد و شەپۆلێکی بەفربارین رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە و بەپێی کەشناسیی ئێران، کەشەکە تاوەکو چوارشەممە بەردەوام دەبێ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ