رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی لەبارەی د. شاخەوان عەبدوڵڵا بڵاوکردەوە و گوتی، کشانەوەی لە پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، لەبەر بەرژەوەندیی گەلی کوردستان و پارتی بووە. هەروەها دەڵێت: "هەمیشە جێگەی متمانەی ئێمەیە."
ئەمڕۆ سێشەممە (30-12-2025)، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا دەستخۆشی لە د. شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق کرد لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان.
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "پێزانینێکی زۆرم بۆ د. شاخەوان عەبدوڵڵا هەیە؛ لە ماوەی رابردوودا لە کاری پەرلەمانی و حیزبیی خۆیدا رۆڵێکی کارا و ماندووبوونێکی زۆری بینیوە و هەمیشە بە باشی پابەندی رێکارەکان و دیسپلینی حیزبی بووە."
شاخەوان عەبدوڵڵا لە دوو گەڕی دەنگداندا بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، نەیتوانی دەنگی پێویست بهێنێت، دواتر بە بڕیاری پارتی کشایەوە.
سەبارەت بە کشانەوەکەی، سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە: "بەرژەوەندیی گەلی کوردستان و پارتی وای دەخواست دکتۆر شاخەوان لە پرۆسەی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خۆی بکشێنێتەوە."
لە کۆتایی پەیامەکەدا هاتووە: "لەوه دڵنیام د. شاخهوان رۆڵهیهكی ئازا و شایستهی ئهو میللهتهیه، له ههر شوێنێك و ههر پلهیهكدا بێت، كوڕی پارتییه و ئهرك و كاری خۆی به باشترین شێوه جێبهجێ دهكات و جێی متمانهی ئێمهیه."
دەقی پەیامەکە:
پێزانینێكی زۆرم بۆ د. شاخەوان عەبدوڵڵا هەیە لە ماوەی رابردوو لە كاری پەرلەمانی و حزبیی خۆیدا رۆڵێكی كارا و ماندووبوونێكی زۆری بینیوە. دەستخۆشیی لێ دەكەم كە ئەرك و كارەكانی بە رۆحێكی نیشتیمانپەروەرانە ئەنجام داوە، هەمیشە بە باشی پابەندی رێكارەكان و دیسپلینی حزبی بووە و جێگەی متمانە بووە.
بەرژەوەندیی گەلی کوردستان و پارتی وای دەخواست د. شاخەوان لە پڕۆسەی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خۆی بکشێنێتەوە. لەگەڵ ئەوەش لەوە دڵنیام د. شاخەوان رۆڵەیەكی ئازا و شایستەی ئەو میللەتەیە، لە هەر شوێنێك و هەر پلەیەكدا بێت، كوڕی پارتییە و ئەرك و كاری خۆی بە باشترین شێوە جێبەجێ دەكات و جێی متمانەی ئێمەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ