نەجوە کاکەیی: رەزامەندی درا ئاڵای کوردستان لەسەر قوتابخانە کوردییەکانی کەرکووک هەڵبکرێت

31-01-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، وەزیری پەروەردەی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لەسەر قوتابخانە کوردییەکانی کەرکووک.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، نەجوە حەمید کاکەیی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، سەردانی ئیبراهیم نامس جبووری، وەزیری پەروەردەی عێراقی کردووە و داوای لێ کردووە، هەر قوتابخانەیەکی کەرکووک کە بە زمانی جیا دەخوێنن لەگەڵ ئاڵای عێراقدا ئاڵای خۆیان لەسەر قوتابخانەکان بەرزبکەنەوە، لەنێویدا ئاڵای کوردستان لەسەر قوتابخانە کوردییەکان.
 
نەجوە کاکەیی کە یەکێکە لە نوێنەرانی کەرکووک لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، وەزیری پەروەردەی عێراق بە "زارەکی" پەسەندی کردووە و نووسینگەی خۆی راسپاردووە بۆ جێبەجێکردن پەیوەندی بە پەروەردەی کەرکووکەوە بکەن. گوتیشی، "وەزیر گوتی نووسراوی ناوێت و لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەروەردەی کەرکووک ئاگادار دەکەنەوە بۆ جێبەجێکردن".
 
لەبارەی کاتی جێبەجێکردنی بەڵێنەکەشەوە کاکەیی گوتی، چاوەڕوانی نووسینگەی وەزیری پەروەردەی عێراقن بۆ جێبەجێکردن پەیوەندی بە پەروەردەی کەرکووکەوە بکەن کە تاوەکو ئێستا نەکراوە.

 

 
لە دوای رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017ـەوە کە بە پاساوی گشتپرسی روویاندا، ئاڵای کوردستان لەسەرجەم فەرمانگە و قوتابخانە و باڵەخانە حکومییەکانی کەرکووک هێنرایە خوارەوە.
 
بەپێی ئەو داتایانەی خوێندنی کوردی بە رووداوی داوە، ئێستا 96 هەزار قوتابی لە کەرکووک لەژێر سەرپەشتی و پەروەردەی زیاتر لە 10 هەزار مامۆستا لە 550 قوتابخانە و باخچەی ساوایاندا وانە بە زمانی کوردی دەخوێنن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.