پارێزگاری کرماشان: کەرتی تایبەت بە بەهای 670 ملیۆن دۆلار لە پرۆژەکانی پارێزگاکەدا وەبەرهێنان دەکات

31-05-2025
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری کرماشان دەڵێت، کەرتی تایبەت بە بەهای 55 تریلیۆن تمەن (زیاتر لە 670 ملیۆن دۆلار) وەبەرهێنان لە پرۆژەکانی پارێزگاکەدا دەکات.
 
رۆژی شەممە، 31ی ئایاری 2025، مەنووچێهر حەبیبی، پارێزگاری کرماشان رایگەیاند، دوای سەردانی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بۆ کرماشان، دەرفەتێکی باش بۆ کەرتی تایبەت هاتووەتە پێش، بۆ ئەوەی لە چەندین پرۆژەی گرنگی پارێزگاکە لە سێکتەرە جیاوازەکاندا وەبەرهێنان بکەن.
 
مەنووچێهر حەبیبی گوتی: "وەبەرهێنەرانی کەرتی تایبەت ئامادەیی خۆیان بۆ جێبەجێکردنی چەندین پرۆژە بە بەهای 55 تریلیۆن تمەن (دەکاتە زیاتر لە 670 ملیۆن دۆلار) لە پارێزگاکە دەربڕیوە و ئەمەش بە خاڵی وەرچەرخان لە گەشەی ئابووریی کرماشان دادەنرێت."
 
حەبیبی ئاماژە بە سەردانی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بۆ پارێزگای کرماشان دەکات و دەڵێت، "لەو سەردانەدا بڕیاردرا 26 تریلیۆن تمەن (نزیکەی 317 ملیۆن دۆلار) بۆ جێبەجێکردنی دەیان پرۆژە لە بوارەکانی ئاوەدانکردنەوە، ئابووری، ژێرخان و رەخساندنی هەلی کار لە سێکتەرە جیاوازەکانی وەک رێگەوبان، پەروەردە، تەندروستی، ژینگە و کشتوکاڵ، تەرخان بکرێت."
 
پارێزگاری کرماشان گوتی، هەروەها بڕیاردرا بڕی 38 تریلیۆن تمەن (زیاتر لە 463 ملیۆن دۆلار) لە لایەن بانکەکانەوە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژە ئابوورییەکان لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکە خەرج بکرێت.
 
مەسعود پزیشکیان رۆژانی 14 و 15ـی نیسانی 2025 سەردانی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانی کرد و چەندین پرۆژەی کردەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.