پۆلیسی سلێمانی: دوو دەرۆزەکەر بە تۆمەتی دزینی 20 هەزار دۆلار دەستگیر کران

31-08-2025
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر سکاڵای هاووڵاتییەک کە زیاتر لە 20 هەزار دۆلاری لێدزراوە، دوو تۆمەتبار دەستگیرکران؛ گوتەبێژی پۆلیسیش دەڵێت، "دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە."
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 31-08-2025 رائید سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە رووداوی گوت، ئەو دوو کەسە لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق دەستگیرکراون.
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە بارەیەوە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سكاڵای تۆمار كرد كە لە ماڵەكەی خۆیدا دزیی لێكراوە و بڕی 20 هەزار و 100 دۆلاری لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستپێكرد."
 
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەو دوو کەسە بەناوی دەرۆزەكردنەوە چوونەتە ماڵی هاونیشتمانییەکە و پارەكەیان بردووە.
 
 
سەرکەوت ئەحمەد گوتی، "لەبەردەم ماڵەکە بوون و زانیویانە کەس لەوێ نییە، چوونەتە نێو ماڵەکە و زیاتر لە دوو دەفتەر دۆلاریان دزیوە؛ لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباران، دەست بەسەر بڕێک لە پارە دزراوەکەدا گیراوە."
 
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، تۆمەتباران بە ناوەکانی (ز، ف، ا) لە دایکبووی 1968 و (پ، چ، ف) لە دایکبووی 1984 سواڵکەرن؛ بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا ناوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چیرۆکی پەیام و باوکی، لەگەڵ ئەوانەی بەخشینی ئەندامانی جەستە ژیانی بۆ گەڕاندوونەتەوە

بەڵگەفیلمی ژیان بەخشین؛ ئەندامێکی جەستە دەبێتە چرایەک بۆ ژیانێکی دیکە

چیرۆکێکی دیکەی بەڵگەفیلمەکە باسی بەرهەم محەممەد دەکات، کە یەکێکە لە وەرگرانی گورچیلە. دوای ئەوەی لە بەخشەرە دەرەکییەکان نائومێد دەبێت و چەند کەسێک لە بڕیاری بەخشینی گورچیلە پەشیمان دەبنەوە، براکەی دێتە پێش و بێبەرامبەر گورچیلەیەکی خۆی پێدەبەخشێت. بەرهەم دەڵێت، "ئەم ژیانەی ئێستا هەمە، قەرزاری ئازایەتی و دڵسۆزیی براکەمم".