لە عێراق کۆمپانیای نیشتمانیی خزمەتگوزارییەکانی مۆبایل دادەمەزرێندرێت

31-08-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
گرێبەستی دامەزراندنی کۆمپانیای نیشتمانی بۆ خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیی مۆبایل واژۆکرا. محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، دامەزراندنی کۆمپانیای نیشتمانیی مۆبایل پەیوەستە بە پێشکێشکردنی خزمەتگوزاریی پێشکەووتووی (5G).
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی ئابی 2025، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرپەرشتیی واژۆکردنی گرێبەستی دامەزراندنی "کۆمپانیای نیشتمانی بۆ خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیی مۆبایل"ی کرد، وەکو کۆمپانیایەکی پشکداریی گشتی، کە پێشتر لە کارنامەی حکومەتدا پەسندکرابوو. 
 
کۆمپانیاکە بە بەشداریی سێ لایەن دادەمەزرێت، ئەوانیش: سندووقی خانەنشینیی فەرمانبەرانی دەوڵەت، بانکی بازرگانیی عێراق و کۆمپانیای سەلامەتیی گشتیی سەر بە وەزارەتی گەیاندن.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سوودانی "ستایشی ئەو هەوڵانەی کردووە کە لەلایەن وەزارەتی گەیاندنەوە لەم بوارەدا دراون" و جەختی لە "پێویستیی تەواوکردنی رێکارەکان بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییەکە" کردووەتەوە، بەتایبەتیش کە پەیوەستە بە خزمەتگوزاریی پێشکەوتووی 5G کە بۆ هەموو هاووڵاتییان بەردەست دەبێت.
 
سوودانی پێیوایە دامەزراندنی کۆمپانیای نیشتمانیی مۆبایل، هەنگاوێکی جۆرییە لە بواری بەهێزکردنی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیدا. پێویستە کۆمپانیاکە ببێتە رکابەری کۆمپانیاکانی دیکە بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری پێشکێش بکات.
 
کۆمپانیاکە پشکدارییە و هاووڵاتییانیش دەتوانن پشکی تێدا بکڕن، کە بە گوتەی سوودانی ئەمەش یەکێکە لە رێگاکانی حکومەت بۆ بەهێزکردنی ئابووریی نانەوتی.
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی: "دامەزراندنی کۆمپانیاکە بە واتای سنووردارکردنی کەرتی تایبەت نایەت، بەڵکو دروستکردنی ژینگەیەکی رکابەرییە بە ئامانجی پێشکێشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."